جۆری توێژینه‌وه : ڕاگه‌یاندن
نوسه‌ر
بۆ به‌شی ڕاگه‌یاندن -كۆلێژی ئاداب- زانكۆی سه‌لاحه‌دین هه‌ولێر.
پوخته
بازارسازی ئەلیکترۆنی وەک ئەرک وچالاکییەکی دامەزراوەکان فه‌لسه‌فه‌وستراتیژێكی بازرگانی له‌هونه‌ری فرۆشتن وشێوازی پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌م وخزمه‌تگوزارییه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌سه‌رنجی به‌كاربه‌ر و كریار بەشێوازی هەمەجۆر پیادە دەکرێت، لە ئێستاشدا کۆمپانیاکانی ڕێکلامی بازرگانی لەڕێگەی بلاتفۆرم و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشەوە چالاکیی بازارسازی ئەنجامدەدەن پانتاییه‌كی گرنگی ژیانی تاك و گه‌لاندا داگیركردووه. لەم سەردەمەی پێشکەوتنی خێرای تەکنەلۆژیادا، بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەرییان لەسەر ژیانی قوتابیانی زانکۆ و خۆنكاران داناوە، کە ئەم کاریگەرییانەش هەم دەتوانین بڵێین باش وهەمیش دەتوانین بڵێین نەرێنی وخراپن. پەیدابوونی ئامرازه نوێیه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌ره‌نجامی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا، تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كردۆته خاوه‌ن پێگەیه‌كی جه‌ماوه‌ری لە پەخشكردنی ناوەڕۆكە میدیاییەكاندا بەشێوەیەکی گشتی و تۆڕەكۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بەتایبەتی .
ئامانج لەم توێژینەوەیە زانینی پەیوەندیی نێوان ڕێکلامی بازرگانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و بازارسازی ئەلیکترۆنی. دەرخستنی تایبەتمەندییەکانی ڕێکلامی بازرگانی لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بازارسازی ئەلیکترۆنی وزانینی ئاستی ڕێکلامی بازرگانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەبازارسازی ئەلیکترۆنی، كۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه بریتییه له قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەدین هەولێر، سامپڵی توێژینه‌وه‌كه‌ش کە بریتین له ( قوتابیانی كۆڵێژەکانی ئاداب، زانست، په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش یاسا) دابه‌شكردنی(300) فۆرمی ڕاپرسی به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی بووه.
وشه بنچینه‌ییه‌كان