ڕێنمایی نوسینی توێژینەوە لە گۆڤاری ئاران
١. پێویستە توێژینەوەکان لەسەر کڵێشەی تایبەت بە گۆڤاری ئاران بێت، بۆ وەرگرتنی کڵێشەکان دەتوانن کلیک لەم لینکانە بکەن:
٢. ڕەچاوکردنی میتۆدی زانستی کە ناسراوە لە نوسینەوەی توێژینەوەی زانستیدا وهك ( کورتە، پێشەکی، کێشە، ئامانج، گرنگی، گریمان، شیکردنەوەی تیۆری و پراکتیکی، دەرئەنجامەکان، ڕاسپاردەکان، لیستی سەرچاوەکان).
٣. نابێت دەستکاری تایبەتمەندییەکانی ڕێکخستنی کڵێشەکان بکرێت وەک (ئارم، لینکی گۆڤار، ناوی گۆڤار، لینکی دی ئۆ ئای، چوارچێوەی پەڕەکان، هێدەرو فوتەر، دیزاینی پەڕەی یەکەم و کۆتایی کڵێشەکان).
٤. جۆری نوسینەکان(فۆنتەکان)بۆ هەموو توێژینەوەکە بۆ هەموو زمانەکان ئەبێت ((Calibri(Body) بێت.
٥. پێویستە توێژەر زانیارییەکانی هەردوو بەرگی کڵێشەکان بەپێیی ڕێنماییەکان پڕبکاتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە:
- قەبارەی ناونیشانى توێژینەوەکە (١٦) و بۆڵد بێت.
- پێویسته ئهو توێژینهوانهی كه ههڵێنجراون (مستهلن) له ماستهر نامه و تێزی دكتۆرا ئاماژهی پێبدرێت لهلایهن تووێژهرهوه لە خوارەوەی ناونیشانی توێژینەوە لەنێوان دوو کەوانەدا بە قەبارەی (12) و بۆڵد بێت.
- قەبارەی ناوى توێژەر یان توێژەران (١٤) و بۆڵد بێت.
- ناونیشانى کارى توێژەر یان توێژەران (١١) بێت و پێویستە ڕیزبەندی بەش و کۆلێژ بەم شێوە بێت:
بەش، کۆلێژ، زانکۆ، هەرێمی - کوردستانی عێراق
- قەبارەی نوسینی پوختە (١٠) بێت و پێویسته پوختهی توێژینهوهکه له(150) وشه بۆ (250) وشه پێکهاتبێت.
- پێویستە وشە کلیلەکانى توێژینەوەکە لهنێوان (3-5) وشه بێت وە بەو زمانەی کە توێژینەوەکەی پێنوسراوە، قەبارەکەی (12) و بۆڵد بێت.
- پێویستە ئیمەیڵی توێژەر/توێژەران دابنرێت، قەبارەکەی (12) و بۆڵد بێت.
- ناونیشانی باس و تەوەرەکانی ناو توێژینەوەکە پێویستە لە تەواوی ناوەڕۆکی توێژینەوەکەدا قەبارەی نوسینەکەی
(١٤) و بۆڵد و ڕەنگی (جگهری) بێت.
- قەبارەی نوسینەکانی ناوەڕۆکی توێژینەوەکە (١٢) بێت بۆ هەموو توێژینەوەکە.
- بۆشایی نێوان دێڕەکان (لاین سپەیسین) لە تەواوی توێژینەوەکاندا ئەبێت (1.15) بێت، بەڵام لە نوسینەکانی ناو خشتەکان و ناونیشانی نەخشە و وێنەکان ئەبێت (١) بێت.
- شێوازی نوسینی سهرچاوهكانی توێژینهوه به پێیی سیستهمی (هارڤارد) بێت.
- قەبارەی سەرچاوەکان (9) بێت، هەروەها لە دانانی ژمارە بۆ لیستی هەموو سەرچاوەی زمانە جیاوازەکاندا پێویستە لە ژمارە یەکەوە دەست پێبکات بۆ کۆتایی، هەروەها لیستی سەرچاوەکان پێویستە ڕاستهوخۆ لهدوای دهرئهنجامهکانهوه دابنرێن.
- پێویسته توێژینهوهکه له(25) لاپهڕه زیاتر نهبێت.