جۆری توێژینهوه : ههڵێنجراو له نامهی ماستهر
نوسهران
1 بەشی زانستە كۆمەڵایەتیەكان، كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت/ زانكۆی گەرمیان، هەرێمی كوردستان – العراق
2 كۆلیجی تهكنیكی كهلار، زانكۆی پۆڵیتەكنیكی گەرمیان، هەرێمی كوردستان – العراق
3 بەشی جوگرافیا، كۆلێجی پەروەردە/ زانكۆی گەرمیان، هەرێمی كوردستان – العراق
پوخته
ئامانجی لەم توێژینەوەیە زانینی (كارایی بەكارهـێـنانی ستراتیجی هەڵەكە بدۆزەرەوە لەسەر دەستكەوت و گەشەپێدانی بیركردنەوەی لۆژیكی لای قوتابیانی پۆلی هەشتەمی بنەڕەتى لە بابەتە کۆمەڵایەتییەکان)، لەپێناو ئەو ئامانجە توێژەران ئەزموونی (نیمچە كۆنترۆڵكراو) بەكارهێناوە لەگەڵ ڕێكارەكانی توێژینەوەكە. كۆمەڵگەی توێژینەوەكەش بریتیە لە قوتابیانی پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵبجە، بۆ دەستنیشانكردنی نموونەی توێژینەوە بە مەبەست قوتابخانەی (گۆران)ی بنەڕەتی هەڵبژاردرا لە وەرزی دووەمی ساڵی خوێندنی(2024-2025)، توێژەر بەشێوەی (هەڕەمەكی سادە) دووگروپی هەڵبژارد و گروپەكان لەم گۆڕاوانەدا هاوسەنگكران( نمرەی بابەتی كۆمەڵایەتی ساڵی پێشوو- تەمەن – ئاستی زیرەكی- ڕادەی خوێندواری دایك وباوك – تاقیكردنەوەی زانیاری پێشینە )، وەتوێژەر بۆ دیاریكردنی بابەتەكانی خوێندن لە ماوەی ئەزموونیدا، (3) بەندی پەرتوكی بابەتەكۆمەلایەتیەكانی هەڵبژارد، لەپێناو داڕشتنی ئامانجەكانی توێژینەوە و بەپێی ناوەڕۆكی بابەتەكە توێژەر(125) ئامانجی داڕشت لەسەر بنەمای پۆلێنكردنی بلۆم لە بواری مەعریفیدا لە ئاستەكانی (بیرهێنان- تێگەیشتن -جێبەجێكردن – شیكردنەوە)، توێژەر تاقیكردنەوەیەكی ئامادەكرد لەسەر دەستكەوتی خوێندن پێكهاتبوو لە (30)بڕگەی لە جۆری (هەڵبژاردن)، هەروەها تاقیكردنەوەیەك بۆ گەشەپێدانی بیركردنەوەی لۆژیكی پێكهاتبوو لە(30) بڕگە، بۆ دڵنیابوون لە ڕاستێتی و جێگیری ئامڕازەكانی توێژەر شیكاركردنی ئاماری پێویستی ئەنجامدا ودەركەوت هەردوو جۆری تاقیكردنەوەكەی شیاون، بۆ ئاماركردنی داتاكانی توێژینەوەكەی توێژەر بەرنامەی(30spss ) بەكارهێنا.
ئەنجامەكانی توێژینەوەكە ئەوەیان دەرخست كە: (جیاوازی ماناداری ئاماری هەیە لە نێوان ناوەندە ژمێرەیی نمرەكانی پێشی وپاشی قوتابیانی گروپی ئەزموونی لە تاقیكردنەوەی بیركردنەوەی لۆژیكی بەراورد بە ناوەندە ژمێرەی نمرەكانی پێشی وپاشی قوتابیانی گروپی كۆنتڕۆلكراو لە بەرژەوەندی گروپی ئەزموونیدایە. هەروەها جیاوازی بەڵگەداری ئاماری هەیە لە نێوان ناوەندی ژمێرەیی دەستكەوتی قوتابیانی گرووپی ئەزموونی بەراورد بە ئاستی دەستكەوتی گروپی كۆنتڕۆڵكراو، لە بەرژەوەندی گروپی ئەزموونيدایە. لە ژێر رۆشنایی ئەنجامەكان توێژەر چەند ڕاسپاردە و پێشنیارێكی خستەڕوو.
وشه بنچینهییهكان