جۆری توێژینه‌وه‌ : هه‌ڵێنجراو له‌تێزی دكتۆرا

نوسه‌ران

1 بەشی کوردی/ کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی/ زانکۆی سلێمانی/ هەرێمی کوردستانی عێراق

2 بەآی کوردی/ کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی/ زانکۆی سلێمانی

پوخته‌

ناونیشانی (زانستی زمانی ناسینی(cognitive linguistic)‌و لێکچوون و جیاوازییە زمانیەکان تیایدا) بۆ ئەم لیكۆڵینەوە دانراوە، پرسیاری سەرەکی توێژینەوەکە، ئەوەیە کە دیاردەی لێکچوون‌و جیاوازییە زمانییەکانە کە لە زماندایدا هەیە، تا چی ڕادەیەک دەتوانرێت ئەم لێكچوون و جیاوازییە گشتاندن‌و لێکۆڵینەوەی بە پێی پولەئاخاوتنییەکانی زمان‌و تیۆری زانستی زمانی ناسینی تیایدا بکرێت، دووبارەبوونەی فۆڕمە لێکچووەکانی زمان لە پۆلەئاخاوتنە جیاوازەکانی وەک: ناوو کرداردا چۆن کاردەکات، ئایا دەتوانرێت لاگرەکان (پێشگروپاشگر) وەک ناوەکان شاوەچەیان (پرۆتۆتایپیان) دیاریبکرێت، ئەمانە گرنگرترین ئەو پرسیارانەن کە بۆ وەڵامدانەوەی لێکۆڵینەوە کراوە، شیکردندەوەیش لەسەر ئەوە کراوە، لەناو لێکچوونە زمانییەکانەوە، جیاوازییەکانیش بوونیان هەیە، لێرەوەیە جیاوازی‌و لێکچوونە زمانییەکان بە دیاردەیەکی زمانی دانراوە، بەڵام وردەکاری زمانیی تیایاندا هەڵگیراوە، هەوڵدراوە ئەو وردەکارییە بخرێتەڕوو، بە پێی تیۆری زانستی زمانی ناسینی لە ئێستای زمان‌و هەندێك کات لە مێژووی زمان نموونە وەرگیراوە، تا ئەنجامی زانستی بخرێتەبەردەست. یەکێك لە ئەنجامەکەکانیش بریتییە لە: بچووکردنەوەی ناو لە ڕێگەی (- ە) لە ناوێكەوە بۆ ناوێكی تر پێکهاتەی ناوەکە دەگۆڕێت، چونکە ناو وەک کردار خاوەنی ڕەگ‌و قەدی دیاریکراو نییە، لێرەیەوەیە لێكچوون‌و جیاوازییە زمانییەکان، لە ناوەڕۆكی ناوو کرداردا جیاوازیان هەیە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان