جۆری توێژینه‌وه : هه‌ڵێنجراو له‌تێزی دكتۆرا
نوسه‌ران
1 به‌شی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان _ كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت _ زانكۆی گه‌رمیان __ كه‌لار _ هه‌رێمی كوردستان _ عێراق
2 بەشی جوگرافیا/ كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت/ زانكۆی گەرمیان/ هەرێمی كوردستانی عێڕاق
پوخته
ئامانجی توێژینەوەکە نواندنی كارتۆگرافییه بۆ نیشاندانی ڕادەی مه‌ترسی کاریگەری چالاکیی تەکتۆنیه له ئاوزێڵه ئاوییه‌كانی ئاوزێڵی دێوانه بە بەکارهێنانی نیشاندەره‌كانی جیۆمۆرفۆلۆجی. بۆ گەیشتن بە ئامانجی ئەم توێژینەوەیە، ئاوزێڵی دێوانه بە بەکارهێنانی وێنەی مانگی دەستکرد ی لاندسات (Landsat 8-9_OLI/TIRS) له بەرواری (22 ئابی 2025 - 18)، بە بەکارهێنانی پێوەرەکانی جیۆمۆرفۆلۆجی و بەرنامەی (ArcGIS.10.8)و فایلی مۆدێلی به‌رزی و نزمی ژماره‌یی (DEM12.5m) دابەشکراوه بەسەر چوار ئاوزێڵێ لاوەکیدا، بە مەبەستی دەرهێنانی بەهاکانی نیشاندەری پەسەندکراو،به‌شێوه‌ی نواندنی كارتۆگرافی، وەک نیشاندەری چالاکیی تەکتۆنیکی ڕێژەیی (IRAT) ، کە ئەنجامی کۆتایی ئەنجامەکانی هەموو پێوەرەکانی جیۆمۆرفۆلۆجی له خۆده‌گرێت، کە دیدێکی گشتگیری پێداین لە کاریگەریی ئەم نیشاندەرە جیۆمۆرفۆلۆجیانە لەسەر مه‌ترسی چالاکییە تەکتۆنیکیەکان لە ناوچەی توێژینه‌وه‌دا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاوزێڵه ئاوییه‌كانی ئاوزێڵی دێوانه بۆ سێ گروپی مه‌ترسی پۆلێنكراون، ئه‌وانیش گروپی مه‌ترسی چالاکیی تەکتۆنیکی (بەرز، مامناوەند و نزم)، پاش پۆلێن‌كردن به پێیی ئه‌نجامه‌كانی نیشاندەری چالاکیی تەکتۆنیکی ڕێژەیی (IRAT)، هه‌ردوو ئاوزێڵی (ئه‌ستێڵ) و(ئاوه‌سپی)کەوتنە ناو پۆلی گروپی مه‌ترسی چالاکیی تەکتۆنیکی مام ناوه‌ندو هه‌ردوو ئاوزێڵی (كوێترا) و(سه‌ره‌كی دێوانه)، له گروپی مه‌ترسی چالاکیی تەکتۆنیکی به‌رزن. له‌نێوان (1،6-2)، هه‌روه‌ها ئه‌نجامه‌كان ده‌ریخست كه چالاکیی تەکتۆنیکی کاریگەرییەکی زۆری هەبوو لە بەشەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ئاوزێڵه‌كه.
وشه بنچینه‌ییه‌كان