جۆری توێژینه‌وه‌ : هه‌ڵێنجراو له‌ نامه‌ی ماسته‌ر

نوسه‌ر

مێژوو

پوخته‌

ڕەوشی كوردستانی ئێران لەساڵانی ١٩٥٨- ١٩٦٧ لەژێر دەسەڵاتی رژێمی پەهلەوییدا، لە بواری ئابوری و كۆمەڵایەتی و سیاسی، بەگشتی ناسەقامگیر بوو. لەبواری ئابوریدا جگە لەوەی كوردستانی ئێران لە سایەی پاشماوەی قۆناغی دەرەبەگایەتیدا بوو، بەدەست ستەمی چینایەتییەوە دەیناڵاند، سیاسەتی داچۆڕینی ئابوری ناوچەكە و فەرامۆشكردنی لەلایەن دەوڵەتەوە هێندەی دیكە ڕەوشەکەی ئاڵۆزتر و ژیانی دانیشتوانەكەی پەكخستبوو. ئاڵوگۆڕەكانی ناسراو بە شۆڕشی سپی(1963) نەیتوانی گۆڕانكارییەكی بەرچاو لەو بوارەدا دروستبكات، بەڵكو نایەكسانی ئابوری و كێشە ئابورییەكانی قوڵتركردەووە. لەبواری كۆمەڵایەتیشدا ناوچەكە تاڕادەیەکی زۆر بێ بەشكرابوو لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە پشتگوێ خرابووو. لە ڕووی كارگێڕییەوە دەسەڵاتی ناوچەکە بە گشتی لەژێر فشاری سوپادابوو، بێگومان ئەوەش رەوشەكەی هێندەی دیكە ئاڵۆزكردبوو. لە ڕووی سیاسیشەوە هیچ دەرەتانێك بۆ چالاكیی و کاری سیاسی ئازاد نەبوو. نیشتمانپەروەران لە ژێر زەبرو زەنگ و هەڕەشەی دەزگا ئەمنییەكانی ڕژێمی شاهەنشاهیدا بوون. ئەم توێژینەوەیە هەوڵێكە بۆ تیشكخستنەسەر ڕەوشی دژواری كوردستانی ئێران لەسەرجەم بوارەكانی ژیان لە ساڵانی (1958—1967). دەكرێت بڵێین لە كۆتایی ئەم توێژینەوەیەدا، گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەی ، كە ڕەوشی دژواری ناوخۆی كوردستانی ئێران، لەو قۆناغەدا، یەكێك بوو لە هۆكارەكانی سەرهەڵدانی خەباتی چەكدارانەی ساڵی 1967-1968لە كوردستانی ئێران.تویژینەوەكەمان دابەشكردووە بەسەر سێ تەوەردا، لە تەوەری یەكەمدا ڕەوشی ئابوری كوردستانی ئێرانمان خستۆتەڕوو، لە تەوەری دووەمدا، باسمان لە ڕەوشی كۆمەڵایەتی و ڕادەی فەراهەمكردنی خزمەتگوزارییەكانی كوردستانی ئێران كردووە، تەوەری سێیەمیش تەرخانكراوە بۆ خستنەڕووی ڕەوشی سیاسی كوردستانی ئێران. لە نوسینی ئەم توێژینەوەیەدا، پشتمان بە میتۆدی وەسفی- شیكاری بەستووە. بەشێوەیەكی بابەتیانە سەرنجەكانمان ڕوونكردۆتەوە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان