جۆری توێژینه‌وه : ههڵێنجراو له نامه‌ی ماسته‌ر
نوسه‌ران
1 خوێندكاری ماسته‌ر
2 بەشی دەروونزانی ، كۆلێژی ئاداب، زانکۆی سلاحدین-هه‌ولێر
پوخته
ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینه‌وه بریتییە له زانینی پەیوەندی ته‌ڵاقی سۆزداری بە ماندوو بوونی دەروونی لای فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ، زانینی ئاستی ته‌ڵاقی سۆزداری و ماندووبوونی ده‌رونی، زانینی ئاستی جیاوازی گۆڕاوه‌كان به‌پێی گۆڕاوه دیمۆگرافیهكانی (ڕه‌گه‌ز ، ماوه‌ی هاوسه‌رگیری،بڕوانامه، باری ئابوری ، شوێنی كاركردنیان).كۆمه‌ڵگه‌ی توێژینه‌وه پێكهاتبوو له فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان (كه‌لار) ، نموونه‌ی توێژینه‌وه پێكهاتبوو له (280) فه‌رمانبه‌ر له ڕه‌گه‌زی نێر و مێ به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان هه‌ڵبژێردران كه هاوسه‌رگیریان كردبوو وهلهپهیوهندی هاوسه‌رگیری به‌رده‌وامن. له (6) به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان (كه‌لار) به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ساده هه‌ڵبژێردراون بۆ ساڵی (2024-2025) .پشت به ڕێبازی (وه‌سفی په‌یوه‌ندی)به‌سترا. زانیاریه‌كان كۆكرانه‌وه له ڕێگه‌ی فۆرمی ته‌ڵاقی سۆزدا، پێوه‌ری ماندووبوونی ده‌روونی، دوای جێبه‌جێكردنی تایبه‌تمه‌ندیه سایكۆمهتریهكان،ده‌ركه‌وت هه‌ردوو پێوه‌ر گونجاون بۆ به‌كارهێنان، له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی فۆرمی زانیارییه دانیشتوانزانییهكان (دیمۆگرافیهكان).به‌مه‌به‌ستی گه‌شتن به ئامانجه‌كان SPSS وه‌شانی 25 بهكلرهێنرا بۆ شیكردنه‌وه‌ی داتاكان . له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه‌وا په‌یوه‌ندیه‌كی گرنگی ئه‌رێنی هه‌یه له‌نێوان ههردووگۆڕاو به‌ئاستی(0.462) ، ئاستی ته‌ڵاقی سۆزداری ماندووبوونی ده‌روونی به‌ڕیژه‌یه‌كی كه‌م بوونی هه‌یه لای فه‌رمانبه‌رانبه‌رانی بهریوبهرایهتیهكان ، ده‌ركه‌وتووه كه‌وا جیاوازی هه‌یه له ته‌ڵاقی سۆزداری به‌پێی گۆڕاوی دیمۆگرافی ڕه‌گه‌ز و ماوه‌ی هاوسه‌رگیری له به‌رژه‌وه‌ندی ڕه‌گه‌زی نێر و ئه‌وانه‌ی زیاتر له (30)ساڵه هاوسه‌رگیریان كردووه، جیاوازی هه‌یه له ماندووبوونی ده‌روونی به‌پێی گۆڕاوی ڕه‌گه‌ز له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕه‌گه‌زی نێر به‌ڵام جیاوازی نیه له‌ئاستی ماندووبوونی ده‌روونی به‌پێی ماوه‌ی هاوسه‌رگیری، ده‌ركه‌وتووه كه جیاوازی نیه له ته‌ڵاقی سۆزداری ماندووبوونی ده‌روونی به‌پێی گۆڕاوی دیمۆگرافی (داهات، بڕوانامه،شوێنی كاركردن).
وشه بنچینهییهكان