جۆری توێژینه‌وه‌ : هه‌ڵێنجراو له‌تێزی دكتۆرا

نوسه‌ران

1 کۆلێجی پەروەردى بنەڕەت .زانکۆی گەرمیان. بەشی زانستە مرۆ/ایەتییەکان. هەرێمی کوردسان,عێراق

2 بەشی مێژوو،کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی

پوخته‌

سەدەى نۆزدەهەم سەدەیەکى پڕ کۆڕانکارى بوو لە ئیمپراتۆریاى عوسمانی، تا کۆتاییەکانى ئەو سەدەیە لە ئەنجامى پێڕەوکردنى سیاسەتى ناوەندیکردن، دەسەڵاتى ناوەند بەسەر هەموو بەشەکانى ئیمپراتۆریاکەدا سەپێنرا، یەکێک لە ئامانجەکانى سەپاندنى دەسەڵاتى ناوەندى، بریتیبوو لە هەوڵدان بۆ ئەوپەڕى سوودوەرگرتن لە زەویوزارەکان و بەکارهێنانى بۆ بەدیهێنانى زیادەى کشتوکاڵى، لە ئیمپراتۆریایەکدا کە ئابورییەکى کشتوکاڵی هەبوو، ئەڵبەتە دەرکردنى یاساى زەویوزارى ساڵى ١٨٥٨ز بەشێک بوون لەم هەوڵانە. کە ڕێسا جۆراوجۆرەکانی زەوی لە سەرانسەری ئیمپراتۆریاکەدا خستە ناو یاسایەکى ستانداردەوە.
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە لێکۆڵینەوەیە لە جێبەجێکردنی یاسای زەویوزارى ساڵی ١٨٥٨ز لە باشورى کوردستان و کاریگەرییەکانی ئەم پرۆسەی جێبەجێکردنە لە ناوچەکەدا. لەڕاستیدا بەهۆی هەندێک فاکتەرى وەک ترسی باجدان، سەربازگیری و ئاژاوەی زاڵ لە ناوچەکەدا..هتد، نەتوانرا یاسای زەوی لە باشورى کوردستان بەشێوەیەکی ڕێکوپێک جێبەجێ بکرێت. توێژینەوەکە ئاشکرای دەکات کە چۆن یاساکانی زەوی لە دەوڵەتی عوسمانی بوونەتە ئامرازێک بۆ چڕکردنەوەی سامان و دەسەڵات، کە شێخ و سەرۆک خێڵەکان و خودی سوڵتانى عوسمانى سوودیان لێوەرگرتووە لەسەر حیسابی جوتیاران کە بۆ چەندین ساڵ ئەم زەویانەیان کێڵابوو. ئەم چڕبوونەوەی خاوەندارێتی بووە هۆی دۆخێکی ئابوری و کۆمەڵایەتی خراپ، کە تێیدا ژمارەیەکی کەم لە خاوەن موڵکەکان بەخودى سوڵتان عەبدولحەمیدى دووەم (١٨٧٦-١٩٠٩ز)یشەوە دەستیان بەسەر زۆربەی زەویەکاندا گرت، لە کاتێکدا زۆربەی جوتیاران بوونە تەنها کرێکاری بەکرێگیراو، کە ڕێگری کرد لە هەر پێشکەوتنێکی ئابووری یان کۆمەڵایەتی ڕاستەقینە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان