جۆری توێژینه‌وه : هه‌ڵێنجراو له‌تێزی دكتۆرا
نوسه‌ر
1- خوێندكاری دكتۆرا، به‌شی جوگرافیا، كۆلێجی زمان و زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان، زانكۆی سلێمانی،-هەرێمی کوردستان – عێراق
پوخته
سیسته‌می شارنشینی سیسته‌مێكی ئاڵۆزه، گرنگی ده‌دات به توێژینه‌وه‌ی شاره‌كان له‌سه‌ر ئاستی دابه‌شبوونی (شوێنی، قه‌باره‌یی، پیشه‌ی)یانه‌وه، كه دابه‌شبوونی قه‌باره‌یی ره‌گه‌زێكی گرنگی سیسته‌می شارنشینین، بۆیه توێژینەوەکە؛ هه‌وڵێكه بۆ شیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی دابه‌شبوونی قه‌باره‌یی سیسته‌می شارنشینی پارێزگای سلێمانی‌و چه‌ندێتی كاریگه‌رییان له دیاریكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیسته‌می شارنشینی ناوچه‌ی توێژینەوە‌دا، تیایدا کۆمەڵێک ئامرازى چەندێتی بۆ شیكردنه‌وه‌ی دابه‌شبوونی قه‌باره‌یی سیسته‌مه‌كه به‌كارهێنراوه ، بەو ئامانجەى کەتوار (واقع)ى دابه‌شبوونه‌كه لە ڕووى هەریەک لە (دابه‌شبوونی ده‌سته قه‌باره‌ییه‌كان، دابه‌شبوونی قه‌باره‌یی شاره‌كان)ـەوە دەربخات، سەربارى خستنه‌ڕووی پله‌ی هه‌ژموونی شارنشینی به‌به‌كارهێنانی چه‌ندین رێگه‌ی ئاماری تایبه‌ت به‌م بواره له جوگرافیای شاردا، پاشانیش خستنه‌ڕووی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ره‌هه‌نده‌كانی سیسته‌می شارنشینی ناوچه‌ی توێژینەوە‌دا. لە گرنگترین ئەو ئەنجامانەى توێژینەوەکە پێیگەیشتووە ئه‌وه‌یه، به‌درێژایی ماوه‌ی توێژینەوە‌كه دابه‌شبوونی قه‌باره‌ی شاره‌كانی ناوچه‌ی توێژینەوە شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ندییان وه‌رنه‌گرتووه به‌ڵكو زیاتر شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كییان وه‌رگرتووه، چونكه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی هیچ یاسایه‌كی دابه‌شبوونی قه‌باره‌ی شاره‌كاندا یه‌كناگرنه‌وه‌و رێژیه‌كی گه‌وره‌ی لادان له‌نێوان شاری یه‌كه‌م‌و شاره‌كانی دیكه‌دا هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ بوونی كه‌مووكورتی له سیسته‌مه‌كه‌دا، بۆیه توێژینه‌وه‌كه پێشنیازی ئه‌وه ده‌كات پێویسته كاری پێویست بكرێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی له‌سیسته‌مه‌كه‌دا له رێگه‌ی گرنگی دانی زیاتر به شاره مامناوه‌ندو بچوكه‌كان.
وشه بنچینه‌ییه‌كان