جۆری توێژینه‌وه : توێژینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی
نوسه‌ر
زانكۆی گه‌رمیان/ كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت/ به‌شی زمانی كوردی
پوخته
به‌قوربانیی بوون، یاخود خۆبهقوربانیكردن و بهقوربانبوون، مێژوویه‌كی زۆر كۆنی هه‌یه له ته‌واوی كه‌لتوری نه‌ته‌وه جیاوازه‌كاندا، هه‌روه‌ها گرنگی هه‌یه له كايه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی كلتوری زۆربه‌ی گه‌لاندا، ئه‌م گرنگییه‌ش وایكردووه، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت له هه‌موو ژانره ئه‌ده‌بییه‌كاندا، هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه فره ڕه‌هه‌نده و بۆ مه‌به‌ستی جیاواز به‌كارهاتووه، په‌لوپۆی بۆ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئایینه‌كان هاوێشتووه، جا چ ئاینی ئاسمانیی بن، یان ئایینی زه‌مینی.
شيعريش وه‌كو ژانرێكی دیاری ئه‌ده‌ب به درێژایی مێژووی كه‌وتووته ژێر كاریگه‌ریی نه‌ریت و ئایینه جیاوازه‌كانه‌وه، چونكه وه‌كو ده‌وترێت (ئه‌ده‌ب ئاوێنه‌ی گه‌لانه.) بۆیه، شتێكی سروشتییه، كه نه‌ریتێك، یان دیارده‌یه‌كی ئایینیی شۆڕببێته‌وه بۆ نێو قوڵایی ئه‌ده‌ب و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خودی ئه‌دیب و دواتریش له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ی بكات.
قوربانیدانیش وه‌كو نه‌ریتێكی ئایینی فره مه‌به‌ست ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی هه‌بووه له‌سه‌ر شاعیرانی گه‌لانی جیاواز به‌گشتی و شاعیرانی كلاسیكی كوردی به‌تایبه‌تی، بۆیه زۆر به‌ڕوونی ئه‌م كاریگه‌رییه له شیعره‌كانیاندا به‌دیده‌كرێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ته‌رخان كراوه بۆ ته‌نها لایه‌نێكی دیاری خۆبهقوربانیكردن، كه ئه‌ویش خۆبهقوربانیكردنی خۆشهویستهكانیانه، واتا یار، یان ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر، به ئامانجی ئه‌وه‌ی تیشك بخه‌ینه سه‌ر نمونه‌ی ئه‌و ده‌قه شیعریانه‌ی شاعیرانی كلاسیكی كوردی له كرمانجی ناوه‌ڕاستدا، كه شیعری‌یان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نووسیووه، جا خۆ بهقوربانیكردنهكه، چ بۆ خودی ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بێت، یان بۆ به‌شێك له ئه‌ندامانی جه‌سته، یان بۆ هه‌ڵسه‌وكه‌وت و تایبه‌تمه‌ندی خودی كه‌سه‌كه بێت، له‌به‌ر سنوورداركردنی توێژینه‌وه‌كه‌ش سنوری توێژینه‌وه‌كه، ته‌نها نمونه‌ی ده‌قه شیعری ئه‌و شاعیرانه‌ی له خۆ گرتووه، كه سه‌ر به دیالێكتی كرمانجی ناوه‌ڕاستن.
وشه بنچینهییهكان