جۆری توێژینه‌وه‌ : هه‌ڵێنجراو له‌تێزی دكتۆرا

نوسه‌ران

1 بەشی بازچەی منداڵان کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت زانکۆی گەرمیان

2 بەشی زمانی کوردی، کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی، زانکۆی سلێمانی، هەرێمی کوردستان.

پوخته‌

مۆنۆلۆگ یەکێکە لە تەکنیکە گرنگەکانی گێڕانەوە، کە زیاتر بایەخ بە دیوی ناوەوەی کارەکتەکان دەدات، مۆنۆلۆگ بەواتای قسەکردنی تاک دێت لەگەڵ خۆت، بەڵام بە بێدەنگی، واتە ئەم پرۆسەیە لە زەینی کارەکتەرەکەدا بە بێدەنگی ڕوودەدات و دەربڕی هەستە نهێنی و شاراوەکانی نێو ناخ و دەروونی کارەکتەرەکانی نێوڕۆمانەکەیە.
ئەم توێژینەوەیە، کە بەناونیشانی هونەری مۆنۆلۆگ لە ڕۆمانی (كه‌شتیی فریشته‌كان)ی به‌ختیار عه‌لی-دا. پێشکەشکراوە، هەوڵێکە بۆ خستنەڕووی هونەری مۆنۆلۆگ لەو ڕۆمانەدا، كه‌ مۆنۆلۆگ له‌ بنیاته‌كه‌یدا هونه‌رێكی بنه‌ڕه‌تییه و به‌شێکی گرنگی گێڕانه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌وه‌ دامه‌زرێنراوه‌. هەڵبەت ڕۆماننووس لە بنیاتنانی دەقەکەیدا بایەخێکی زۆری پێداوە بۆ ئەوەی لایەنە شاراوەکان و بارودۆخی دەروونی کارەکتەرەکانی پێ ئاشکرا بکات. ئێمە لەم توێژینەوەیەدا لە ڕووی تیۆرییەوە دوای خستنەڕووی چەمک و پێناسە و مەرجەکانی ئاماژەمان بە ئەرکەکانی ئەم تەکنیکەش کردووە. هەروەها دواتر جۆرەکانیمان لەڕووی پراکتیکییەوە شیکردووەتەوە بەسود خوێنەرتن لە نموونە وەرگیراوەکانی نێو هەردوو (بەرگی یەکەم و دووەم)ی ڕۆمانەکە. لە کۆتایی توێژینەوەکەشدا بە چەند ئەنجامێک گرنگ گەیشتووین، کە ڕۆماننووس توانیویەتی سەرکەوتووانە جۆرەکانی(مۆنۆلۆگی ڕاستەوخۆ، مۆنۆلۆگی ناڕاستەوخۆ، خۆدواندنی ڕاستەوخۆ و خۆدواندنی ناڕاستەوخۆ) لە ڕۆمانەکەیدا بەرجەستە بکات

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان