جۆری توێژینه‌وه‌ : هه‌ڵێنجراو له‌تێزی دكتۆرا

نوسه‌ران

1 بەشی کۆمەڵناسی و کاری کۆمەڵایەتی، فاکەڵتیی ئاداب، زانکۆی سۆران.

2 بەشی کۆمەڵناسی و کاری کۆمەڵایەتی، فاکەڵتیی ئاداب، زانکۆی سۆران، هەرێمی کوردستان، عێراق

پوخته‌

پەروەردە ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەر دەگێڕێت لە بنیاتنانی ئینتیما (ژێبەندی)ی نەتەوەیی و دروستکردنی هەستی پەیوەستبوون بە نەتەوەیەکی دیاریکراو. دواجار ئەمان ڕێگەخۆشکەرن لە پێڤاژۆی نەتەوەسازیدا. ئەم توێژینەوەیە بەدواداچونێکی چەندایەتی بۆ ئەم کارگەرییە دەخاتەڕوو. ئامانجی سەرەکی دەرخستنی ئاستی پێشبینی ڕەهەندی پەروەردەییە لە سەر هەستی ژێبەندیی گەنجانی کوردستان. بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری فۆڕمی راپرسی بەکارهاتووە و ئامرازە ئامارییەکان، کە پرۆسەی شیکارییان بە هۆیەوە ئەنجامدراوە بریتیین لە؛ هاوکۆڵکەی پەیوەستی پێرسۆن (Pearson Correlation Coefficient) بۆ دۆزینەوە جێگیری بە ڕێگەی پێوانەکردنەوە و دۆزینەوەی پەیوەندی نێوان بوارەکانی ژێبەندی نەتەوەیی و ڕەهەندی پەروەردە. ئەلفاکرۆنباخ (Cronbach’s Alpha) بۆ دەرهێنانی جێگیری بە ڕێگەی یەکگرتوویی ناوەکی. یاسای تی تێست یەک نموونە (One-Sample T. Test) بۆ زانینی ئاستی ئینتیمای نەتەوەیی بەبێی بواری پەروەردە. هەروەها شیکاری (Regression) بۆ زانینی سروشتی پەیوەندی لە نێوان گۆڕاوی سەربەخۆ و ژێنەبدی نەتەوەیی. تیۆرییە سەرەکییەکانی ئەم توێژینەوەیە بریتین لە بیناخوازی، مۆدێرنیزەکردن و ئیتنۆ سیمبۆلیزم. دەرەنجامەکان ئاستێکی بەرزی ژێبەندیی نەتەوەیی لەناو زۆرینەی بەشداربوواندا نیشان دەدەن. هەروەها ئەوە دەرکەوتووە کە ئەزموونی پەروەردەیی لە هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ کاریگەریی ئەرێنی لەسەر هەستی شانازی و ناسنامەی نەتەوەیی گەنجان هەیە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان