جۆری توێژینهوه : ههڵێنجراو له نامهی ماستهر
نوسهران
1 Ministry of Education
2 زانکۆی سلێمانی
پوخته
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە زانینی كاریگەری بەرنامەی ڕێنمایی خێزانی پشت بەست بە تێوری بونیادی (مینۆشین) لەسەر لێهاتووی (باوكایەتی و دایكایەتی) لای باوانی منداڵانی توشبوو بە زەحمەتییەکانی فێربوون.سنووری توێژینەوەکە بریتییە لە قوتابخانە بنەڕەتیەکانی سەربە بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژھەڵات لەشاری سلێمانی بۆساڵی خوێندنی (2024_2025)،کۆمەڵگەی توێژینەوەکە بریتییەلە باوکان ودایکانی ئەوقوتابیانەی کەتووشبووی زەحمەتیەکانی فێربوونن لەقوناغەکانی(4-5-6)کە
پێکھاتبوون لە(15)،باوکودایک.نموونهی توێژینهوهكهبەمەبەست ھەڵبژێردرا،بهپێی دیزاینی نیمچەئهزموونیی بەکارھێنراوە.بۆ بەدیهێنانی ئامانجی ئەم توێژینەوەیە.توێژەر پێوەری لێھاتوویی باوکایەتی ودایکایەتی ئامادەکردووە.کە پێکھاتووە لە (72) بڕگەیە کە دابەش بووە بەسەر حەوت بواردا کە بریتین لە ( بواری پەیوەندیکردن لەگەڵ منداڵ، تواناکانی دایک و باوک لە بەڕێوەبردنی ڕەفتار و دانانی یاساو ڕێساو سنوور، بواری توانای چارەسەرکردنی کێشەکان،بواری کارلێکی کۆمەڵایەتی،بواری ڕێنمایی پەروەردەیی، بواری لێھاتوویی چاودێری سۆزداری و دەروونی، بواری جیاوازی و هاوپەیمانی) پاشان دەرهێنانی ڕاستگۆیی ڕواڵەتی بریتیبوو لە (87٪).و جێگیریی بۆ پێوەرەکە بە ھاوکێشەی ئەلفا کرۆن باخ دەرھێنرا کە بریتیبوو لە (0.86) توێژەر بەرنامەیەکی ڕێنمایی خێزانیی پشت بەست بە تێوری بونیادی مینۆشین ئامادەکرد.ئەو ئامرازە ئاماریانەی بۆشیکاری داتاکان بەکاری ھێنرا لەتوێژینەوەکەدابۆزانینی کاریگەری بەرنامەکە تاقیکردنەوەی ڕیزبەندی ویلکۆکسۆن(WilcoxonSigned-Rank)بوو.ئەنجامی توێژینەوەکە دەری خست کە بهرنامهی ڕێنمایی خێزانی كاریگهری ئهرێنی هەیە لهسهر گهشهپێدانی لێهاتووییهكانی باوکایەتی و دایکایەتی لای باوانی منداڵانی توشبوو بە زەحمەتییەکانی فێربوون.توێژەر لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیاری پێشکەش کردوە.
وشه بنچینهییهكان