جۆری توێژینهوه : ههڵێنجراو له نامهی ماستهر
نوسهران
1 زانکۆی سلێمانی/ کۆلێژی زمان/ بەشی زمانی ئنگلیزی
2 کۆلێجی قەڵەمی زانکۆیی
پوخته
ئەم توێژینەوەیە تیشک دەخاتە سەر جۆرێک لە جووڵەی خەیاڵی کە لە زاری کوردی ناوەڕاستدا بە هەڵقوڵان (ئێمەنەیشن) ناودەبرێت. بە مانا فراوانەکەی، جوڵەی خەیاڵی، وەکو دیاردەیەکی درکپێکردن، ئاماژە بە وەسفکردنی شتێکی نەجوڵاو (بە شێوەی فیزیکی) بە شێوەیەکی جوڵاودەکات. هەڵقوڵان (ئێمەنەیشن)، وەک جۆرێک لە جووڵەی خەیاڵی، بریتییە لە جوڵەی خەیاڵی شتێکی نەبینراو لە سەرچاوەیەکەوە بەدرێژایی ڕێڕەوێک بە ئاراستەی شتێکی دوور یاخود ئاماجێک. بە بەکارهێنانی پۆلێنبەندییەکەی جووڵەی خەیاڵی تاڵمی (١٩٩٦, ٢٠٠٠a, ٢٠١٨)، ئەم توێژینەوەیە هەوڵدەدات لێکۆڵینەوەیەک لە چوارچێوەی واتاسازی درکپێکردندا ئەنجام بدات بە مەبەستی ناساندن و شیکردنەوەی جووڵەی خەیاڵی هەڵقوڵان (ئێمەنەیشن) و جۆرەکانی لە کوردی ناوەڕاستدا. ئامانجی ئەم توێژینەوەیە،دۆزینەوەی جۆرەکانی جووڵەی خەیاڵی هەڵقوڵان (ئێمەنەیشن)ه لە کوردیدا، وە پاشان لێکۆڵینەوەیە لە شێوازی بە چەمککردن و لایەنە زمانەوەنییەکانیان. لێکۆڵینەوەکە گریمانە دەکات کە زاری کوردی ناوەڕاست هەر دە جۆرەکەی جووڵەی خەیاڵی هەڵقوڵان (ئێمەنەیشن) لەخۆ بگرێت وە هەر جۆرێکیان تایبەتمەندی زمانەوانی و تێگەیشتنی تایبەت بەخۆیان هەبێت. لە کۆتاییدا توێژینەوەکە گەشتە ئەو ئەنجامەی کە چەمکی هەڵقوڵان (ئێمەنەیشن) وەک جۆرێکی جوڵەی خەیاڵی لە زمانی کوردیدا بوونی هەیە. هەروەها لێکۆڵینەوەکە ئەوە نیشاندەدات کە بەچەمک کردنی هەڵقوڵان (ئێمەنەیشن) لەزمانی کوردیدا لەگەڵ بە چەمککردنە پێناسە کراوەکەی تاڵمی بۆ هەڵقوڵان (ئێمەنەیشن) دا دەگونجێت. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک جیاوازی ڕێزمانی و وشەی لە زمانی کوردیدا تێبینی دەکرێت، وەک پێویستی دەربڕینی ئامرازی نیشاندان، وەک دەست یاخود پەنجە، لە داڕشتەی ڕێڕەوەی نیشانداندا.
وشه بنچینهییهكان