جۆری توێژینهوه : ههڵێنجراو له نامهی ماستهر
نوسهران
پەروەردەی تایبەت/ پەروەردەی بنەڕەت/زانکۆی سلێمانی/ سلێمانی/ عێراق
پوخته
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە زانینی کاریگەری پڕۆگرامی فێرکاری تیچ (TEACCH) لە سەر گەشەپێکردنی توانای زمانی وەرگرتن لای منداڵانی تووشبووی شەبەنگی ئۆتیزم لە پێش و دوای جێبەجێکردنی بەرنامەکە، زانینی جیاوازی لە کاریگەری بەرنامەکە بە پێی ڕەگەزی کور و کچ. بۆ پشکنینی ئامانجەکانی توێژینەوەکە، توێژەر دوو گریـمانەی دانا، یەکەمیان منداڵانی تووشبووی شەبەنگی ئۆتیزم پێشکەوتنی بەرچاو لە دەرئەنجامەکانی گەشەپێدانی زماندا نیشان دەدەن دوای بەشداریکردنیان لە پڕۆگرامی تیچ (TEACCH) بە بەراورد بە دەرئەنجامەکانیان پێش پرۆگرامەکە. دووەمیان، کاریگەری پرۆگرامی تیچ بە پێی ڕەگەز هیچ جیاوازییەکی نییە. سنوری توێژینەوەکە بریتییە لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی، کۆمەڵگای توێژینەوەکە سەنتەری ئۆتیزمە لە پارێزگای سلێمانی، نموونەی توێژینەوەکە بریتییە لە (١٥) منداڵی ئۆتیزم کە(١١)کوڕ و (٤) کچن تەمەنیان لە نێوان(٥-١٢) ساڵدایە، ئەم توێژینەوەیە بۆ ساڵی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) ئەنجام دراوە. لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی توێژینەوەکە توێژەر میتۆدی نیمچە ئەزموونی بەکار هێناوە، بە پشت بەستن بە یەک گرووپی ئەزموونی پێوانەکردنی (پێش و پاش) ی بەرنامەکە، ئامرازی تووێژینەوەکە بریتی بوون لە پێوانکاری ( جیلیام) کە سەرجەم ڕەهەندەکانی بەکارهێنران بە مەبەستی پشت ڕاستکردنەوەی دەستنیشان کردنی مناڵانی نموونەی توێژینەوەکە هەروەها پێوانکاری فاینلاند ڕەهەندەکانی زمانی وەرگرتن بەکارهێنران لە پێش و دوای جێبەجێ کردنی بەرنامەکە، پرۆگرامی تیچ (TEACCH) بەشی زمانەوانی کە بەرنامە سەرەکییەکەی توێژینەوەکەیە بەکارهێنرا بەمەبەستی زانینی کاریگەرییەکەی لەسەر منداڵانی (نموونەی تویژینەوەکە). پاش ئەنجامدانی وردبینی وەرگێڕان و دڵنیابوون لە ڕاستی و جێگیری ئامڕازەکانی توێژینەوەکە بەسەر نموونەکەدا جێبەجێ کران. بە مەبەستی چارەسەری ئاماری و شیکردنەوەی داتا و زانیاری بەدەستهاتوو لە کۆمەڵگەی توێژینەوەکە، توێژەر بەرنامەی ئاماری(SPSS) ی بەکار هێنا و لە کۆتایدا گەیشت بەو ئەنجامەی کە پڕۆگرامی تیچ ( TEACCH) کاریگەری بەرچاوی هەیە لە گەشەپێکردنی زمانی وەرگرتن منداڵانی تووشبووی شەبەنگی ئۆتیزم.
وشه بنچینهییهكان