جۆری توێژینهوه : توێژینهوهی بنهڕهتی
نوسهر
زانکۆی سەلاحەددین، کۆلێژی پەروەردەی مەخمور
پوخته
ئەم توێژینەوەیە پشکنینێکی وردی ڕەخنەی ئەدەبی و دەروونی بۆ زنجیرە ڕۆمانەکانی (یاریەکانی برسێتی) سوزان کۆلینز دەکات، تیشک دەخاتە سەر باری دەروونی کەسایەتی سەرەکی ئەم زنجیرە ڕۆمانە بە ناوی کاتنیس ئێڤەردین، ئەم توێژینەوەیە کاتنیس وەک نمونەیەکی بەرجەستەی قوربانی تراومای ئەدەبی وێنا دەکات. توێژینەوەکە بیردۆزی فرۆید لەسەر تراوما و بیرۆکەی دووبارەبوونەوەی خۆنەویست ی کاروث، و پۆلێنکردنی ھێرمان لە تراوما بەکاردەھێنێت بۆ شیکردنەوەی ھەڵسوکەوتەکانی کاتنیس ئێڤەردین و تێکچوونی باری دەروونی ئەم کاراکتەرە بۆ نمونە بینینی کابوس و دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکان لە بیرەوەریەکانی و گەڕانەوەی ڕزگاربووی توند و تیژی بۆ هەمان بارودۆخ لە خەونەکانیدا و دوورکەوتنەوە لە سۆ و ھەستکردن بە تاوان کە ڕزگاربووە و هاوڕێکانی لەناوچوون.
زۆرێک لە لێکۆڵەرەوەکانی پێشوو لێکۆڵینەوەیان لەسەر فشاری زەبری دەروونی لەم زنجیرە ڕۆمانە کردۆتەوە، بەڵام جیا لە توێژینەوەکانی دیکە ئەم توێژینەوەیە بە ڕێبازێکی تێکهەڵکێشی لێکۆڵینەوەی دەروونی ئەدەبی و زانستی لەسەر ئەم کاراکتەرە دەکات و دەچێتە ناو قووڵایی گرێ دەروونیەکانی کاتنیس. ئەزموونە ناخۆش و خوێناوویەکانی کاتنیس لە یارییەکان ئەم تراومایانە قوڵتر دەکاتەوە، کە لە ڕێگەی بیرھەڵگەڕانەوە، خەوە خراپەکان، و نیشانەکانی تێکچوونی فشاری دەروونی دوای کارەساتی لەسەر دەردەکەوێت. ھەروەھا، توێژینەوەکە دەڕوانێتە چۆنییەتی نیشاندانی تراوما لە لایەن کۆلینز، نەک وەک ڕووداوێکی کورتخایەن و سادە، بەڵکو وەک بارێکی دەروونی درێژخایەن کە ڕێگەیەکی دیاریکراوی چارەسەری نییە. لە ڕێگەی بیرۆکەی دووبارەبوونەوەی بیرەوەری، لەدەستدان، و میکانیزمەکانی خۆگونجاندن و مانەوە لە ژیان ئەم توێژینەوەیە دەگاتە ئەم ئەنجامەی کە ئەم نیشانانە بەشێکن لە نیشانەکانی تراوما نەوەک چارەسەر.
وشه بنچینهییهكان