جۆری توێژینه‌وه : ههڵێنجراو له نامه‌ی ماسته‌ر
نوسه‌ران
1 په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی به‌رده‌ڕه‌ش/ زانكۆی ئاكرێ بۆ زانسته كردارییه‌كان
2 کۆلێژی پەروەردە ، زانکۆیی زاخۆ، هەرێمی کۆردستان- عیراق
پوخته
ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه زانینی کاریگەری گوتنه‌وه‌ی بابه‌تی خوێندنه‌وه‌ی كوردی به ستراتیجییەتی وانە گوتنەوەی ئاڵوگۆڕه لەسەر گەشەپێدانی ئاره‌زوو بۆ خوێندنه‌وه لاى قوتابیانی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی لە بابەتی خوێندنەوەی کوردی‌دا، قوتابی/ توێژه‌ر پشتی به دیزاینی ئه‌زموونگه‌ری دوو گروپی هاوسه‌نگ به‌ست، کۆمەڵی ئەم توێژینه‌وه‌یە بریتییه لە هەموو قوتابیانی کوڕ لە پۆڵی شەشەمی بنەڕەتی لە سه‌نته‌ری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، كه سەر بە بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی قەزای بەردەڕه‌شن بۆ ساڵی خوێندنی (2024 - 2025) كه پێكهاتبوو له (557) قوتابی كوڕ، قوتابی/ توێژه‌ر به مه‌به‌ستی دیاریكردنی سه‌مپڵی توێژینه‌وه‌كه بە ئەنقەست دوو قوتابخانەی هەڵبژارد، ئەوانیش قوتابخانەی (به‌رده‌ڕه‌شی بنه‌ڕه‌تی كوڕان) و (سه‌نگه‌ری بنه‌ڕه‌تی كوڕان)بوون، بە شێوەی هەڕەمەکی قوتابخانەی (به‌رده‌ڕه‌شی بنه‌ڕه‌تی كوڕان) بوو بە گرووپی ئەزموونگەری و (سه‌نگه‌ری بنه‌ڕه‌تی كوڕان)یش بوو بە گرووپی کۆنترۆڵکار، بە شێوەی هه‌ڕەمەکی له قوتابخانەی (به‌رده‌ڕه‌شی بنه‌ڕه‌تی كوڕان) هۆبەی (ب) بوو بە گرووپی ئەزموون ژمارەی قوتابیەکانی (20) قوتابی بوو، لە قوتابخانەی (سه‌نگه‌ری بنه‌ڕه‌تی كوڕان)یش هۆبه‌ی (ب) بوو بە گرووپی کۆنترۆڵکار ژمارەی قوتابیەکانی (22) قوتابی بوو، گروپی ئه‌زموونگه‌ری به پێی ستراتیجییه‌تی وانه‌وتنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕ و گروپی كۆنتڕۆلكاریش به پێی ڕێگای ئاسایی وانه‌یان پێ وتراوه‌ته‌وه، قوتابی/ توێژه‌ر پێوه‌رێكی ئاره‌زوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئاماده‌كرد به مه‌به‌ستی پێوانی ئاره‌زووی قوتابیان بۆ خوێندنه‌وه، پێكهاتبوو له (28) بڕگه، پێوه‌ره‌كه‌ی له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌زموون و دوای ته‌واوبوونی ئه‌زموونیش به‌سه‌ر هه‌ردوو گروپی جێبه‌جێكرد، له دوای ده‌رهێنانی ناوه‌نده ژمێری بۆ نمره‌كانی جیاوازی گه‌شه‌كردنی ئاره‌زوو بۆ خوێندنه‌وه له پڕاكتیككردنی پێشی و پاشی بۆ هه‌ردوو گروپ و مامه‌ڵه‌كردنی ئاماری له گه‌ڵ داتاكان، له ئه‌نجامدا دیاربوو جیاوازی ماناداری ئاماری هه‌یه له نێوان ناوه‌نده ژمێری نمره‌ی جیاوازی گه‌شه‌كردنی ئاره‌زوو بۆ خوێندنه‌وه لای قوتابیانی هه‌ردوو گروپی توێژینه‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندی گروپی ئه‌زموونگه‌ریدابوو.
وشه بنچینهییهكان