جۆری توێژینه‌وه‌ : هه‌ڵێنجراو له‌ نامه‌ی ماسته‌ر

نوسه‌ر

بەشی باخچەی ساوایان، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانی.

پوخته‌

ئەم توێژینەوەیە ئامانجی لێکۆڵینەوە بوو لە پەیوەندی نێوان بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندی بە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لە نێوان خوێندکارانی بەشی باخچەی منداڵان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. ئەم توێژینەوەیە میتۆدی وەسفیی-پەیوەندیدار بوو. نمونەی توێژینەوەکە ٢٨٧ خوێنکار بوون لە قۆناغی (یەکەم -چوارەم) ، ئامرازی کۆکردنەوەی زانیارییەکان دوو پێوەر بوو لە بوارەکانی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی .هەروەها بۆ شیکردنەوەی داتاکان تاقیکردنەوەی t یەک نمونەیی، تاقیکردنەوەی t بۆ دوو گروپی سەربەخۆ، هاوکۆڵکەی پەیوەندی پیرسۆن بەکارهێنران.

ئەنجامەکان دەریخست کە ئاستی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئاستی بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی لای خوێندکاران بەرزە. بەڵام ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی ( t دوو نمونەی) دەریخست کە هیچ جیاوازی نییە لە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لای قۆناغی یەکەم و چوارەم. هەروەها جیاوازی ئاماری لە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی هەیە لە نێوان قۆناغی یەکەم و چوارەم لە بەرژەوەندی قۆناغی چوارەم ، شیکارییە هاوشێوەکان پەیوەندییەکی پێچەوانە و بەرچاویان لە نێوان زیادبوونی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتیدا نیشانداوە. لەژێر ڕۆشنایی ئەم ئەنجامەدا چەن پێشنیار و ڕاسپاردەیەک خراونەتە ڕوو .

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان