جۆری توێژینهوه : ههڵێنجراو له نامهی ماستهر
نوسهران
1 خوێندکاری ماستەرلە بەشی مێژووی زانکۆی سلێمانی
2 Garmian University / Presidency / President of the University/ Kurdistan Region / Iraq
پوخته
ئەم توێژینەوەیە باس لە گۆرانكارییە بنەڕەتییەكانی بازرگانیی ناوخۆ و دەرەكی لە ئەوروپای رۆژئاوا لەنێوان سەدەی (سیانزەهەم بۆ پانزەهەم) ی زایینی دەكات، سەردەمێكە بە گەشەكردنی شارە بازرگانییەكان و دامەزراندنی سیستمی بانكی، گەشەكردنی بازرگانی دەریایی دەناسرێت.
توێژینەوەكە هەوڵی جیاكردنەوەی تایبەتمەندییەكانی بازرگانیی ناوخۆ لە بازرگانیی نێودەوڵەتی دەدات، كاریگەری هەردووكیان لەسەر گەشەسەندنی ئابووری ئەوروپا شیدەكاتەوە، توێژینەوەكە پشت بە سەرچاوەیەكی فراوان دەبەستێت، بریتییە لە سەرچاوەی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و فەرەنسی، هەڵمەتی (چوارەم ) ی خاچییەكان كاریگەری گەورەی لەسەر گەشەسەندنی بازرگانی لەگەڵ رۆژهەڵات هەبوو، ڕێگەی بازرگانی نوێ دۆزرایەوە، سیستمی بانكیی فلۆرانس و لۆمباردی، لەگەڵ سەرهەڵدانی دراوەكان بنەمای نوێیان بۆ بازرگانی دانا، هەروەها بازرگانی ناوخۆ لەسەر بنچینەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بنیاتنرا لە چوارچێوەی بازاڕە وەرزییەكان (ناوخۆییەكان) جێبەجێ دەكرا، لە هەمان كاتدا بازرگانی دەرەكی لە ڕێگەی شارە دەریاییەكانی وەك ڤێنزا و جەنەوا بوون، ناوەندی بازرگانی گەشە سەندوو بوو، كۆمەڵی هانز ڕۆڵی گرنگی لە ڕێكخستنی بازرگانیدا هەبوو.
ئەم توێژینەوەیە ڕۆڵی بازرگانی لە دامەزراندنی بناغەیەكی ئابوری بەهێز لە ئەوروپا و گەشەسەندنی شارە بازرگانییەكان ڕوون دەكاتەوە، هەروەها پەیوەندیی نێوان بازرگانی و گۆڕانكارییە كۆمەڵایەتی و سیاسییەكان دەخاتەڕوو، بە تایبەت بەهێزبوونی چینی بازرگانی و كاریگەرییان لەسەر لایەنی سیاسی، توێژینەوەكە دەریدەخات كە جیاوازی نێوان بازرگانی ناوخۆ و دەرەكی تەنیا جیاوازی جوگرافی نییە، بەڵكو سیستم و ئامڕازەكانی بازرگانیشە كە بنەمایەكی ئابووری بەهێزی لەسەر دامەزرا لە ئەوروپای رۆژئاوا.
وشه بنچینهییهكان