جۆری توێژینهوه : ههڵێنجراو له نامهی ماستهر
نوسهران
زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی جوگرافیا.
پوخته
ئەم توێژینەوەیە لەبوارى جیمۆرفۆلۆجیایە لە بابەتی پرۆسەی ڕاماڵینی ئاوی شێوەكانی و دەرخستنی توانای رووبار بۆ ڕاماڵین و توانای ڕووبار بۆ گواستنەوەی نیشتەنیەكان پشت بەست بە هەردوو مۆدێلى (SPI) (مؤشرقوة النهر) و (STI) (مؤشر قدرة النهر على نقل الرواسب) پراكتیزەكردنی لە ناحیەی باسنێ، دەکەوێتە پارێزگاى سلێمانى سەر بەقەزاى شارباژێرە ڕووبهرهكهی دهگاته (351.1)كم2 . ئامانج لە ئەم توێژینەوەیە دەرخستنی مەترسی ڕاماڵین و ئەو هۆکارانەی کە کاریگەری هەیە لەسەر ڕاماڵین لە ناوچەی توێژینەوە، کە تیایدا میتۆدی وەسفی و شیکاری بەکارهێنراون بۆ پێوانەکردنی ڕاماڵین. لە ئەنجامدا بەپێى مۆدێلى (SPI) پێنج ئاست لە ڕاماڵین لەناحیەی باسنێ هەیە لەنێوان زۆر لاواز کە قەبارەى دەکات (0-50) و ڕووبەرەکەى (243,3کم2) و بەڕێژەى (69,3%) ناوچەى لێکۆڵینەوەیە وڕاماڵینى زۆر بەهێز کە قەبارەى دەکات ( 177426-1001) ، و ڕووبەرەکەى (8,5کم2) و بەڕێژەى (2,4%) ناوچەى لێکۆڵینەوە ، لە قەدپاڵ وسەمتى چیاکان (سورکێو و گمۆ و هەزارکانیان و بێورێ) .بەپێى مۆدێلى (STI) پێنج ئاست بۆ گواستنەوەى نیشتەنیەکان لەناوچەی باسنێ هەیە لەنێوان زۆر لاواز و کە قەبارەى دەکات (10-0) و ڕووبەرەکەى (204.1کم2) و ڕیژەى (58.1%) ناوچەى توێژینەوە دەگرێتەوە لەگەڵ زۆر بەهێز کە قەبارەى دەکات(2014-151) ، ڕووبەرەکەى (7.2کم2) کەڕێژەى (2.1%) ناوچەى لێکۆڵینەوە دەگرێتەوە.
وشه بنچینهییهكان