جۆری توێژینه‌وه‌ : هه‌ڵێنجراو له‌ نامه‌ی ماسته‌ر

نوسه‌ران

1 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، په‌روه‌رده‌ی ڕژئاوای سلێمانی

2 زانکوی سلیمانی - کولیژی زانسته ژینگه ییه کان - به شی به ریوه بردنی ژینگه یی

پوخته‌

ئاو یەکێکە لەدەرامەتە سروشتییە پڕ بەهاکان بۆ هەموو زیندەوەران، گرنگى ئاو لەڕووى شیاوى خواردنەوەو بەکارهێنانەکانى بۆ ژیان مرۆڤ وایکردووە بەردەوام توێژەرانى بوارى ژینگە توێژینەوەى لەسەر بکەن، چونکە ڕاستەوخۆ پەیوەندى بەتەندروستى مرۆڤەوە هەیە، لەم ڕوەوە توێژینەوەکەمان بە ناونیشانی (سەرچاوەكانی ئاوی خواردنەوە وتوانای دابینكردنی پێداویستی دانیشتوان لە شاری كەلار ) داناوە و دابەشمانكردوە بەسەر سێ تەوەرى سەرەکیدا، تەوەرى یەکەم تایبەتمەندی ژینگەى سروشتى و مرۆیی شارى کەلار، تەوەرى دووەم توێژنەوەکە بە مەبەستى زانین و خستنەڕووى سەرچاوەکانى ئاو و چۆنێتى دابینکردنى بڕى ئاوى شیاوى خواردنەوەیە بۆ دانیشتوان لەشاری کەلاردا و بەراوردکردنى بە ستانداردە عێراقى و جیهانییەکان، ئەمەش گرنگە بۆ دانانى پلانى نزیک و دوور مەودا بۆ گونجاندن لەنێوان فراوانبوونى شارو زۆربوونى ژمارەى دایشتوان لە داهاتوودا لەگەل بڕى ئاوى پێویستى ڕۆژانە و تونای سەرچاوەکان لە دابینکردنى بڕى ئاوى پێویست بۆ دانیشتوان بەپێی ستانداردەکان ، تەوەری سێیەم : گەشەى دانیشتوان و چربونەوەیان لە ناو شار و قەبارەى بڕى ئاوی پێویست بۆ داهاتوو لەشارى کەلارلەنێوان ساڵانى (2040 – 2025)دا.
بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە لەسەر بنەماى داتای ئێستا و پێشبینکردن بۆ گەشەى ساڵانەی شاری کەلار ئەنجام دراوە، لەداهاتوودا گرفتى کەم ئاوى دروست ئەبێت بۆیە لە ئێستاوە دەبێت رێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر بۆ رێگری کردنی لە سەرهەردانی قەیرانی کەمی ئاوی پاکی خواردنەوە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان