جۆری توێژینه‌وه‌ : هه‌ڵێنجراو له‌ نامه‌ی ماسته‌ر

نوسه‌ران

1 قوتابی

2 بەشی کۆمەڵناسی/ کۆلێژی ئاداب/ زانکۆی سۆران/ هەرێمی کوردستان – عێراق

پوخته‌

"سیاسەتی نیشتیمانی، ڕێبازێکی فراوانی کارکردنە، یان کۆمەڵێک وردەکاری ئاڕاستەکراون کە لەلایەن حکومەتەوە لەسەر ئاستی نیشتمان پەسەند دەکرێن بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە نیشتمانییەکان". لەو چوارچێوەیەدا، سیاسەتی نیشتیمانی بریتییە لە گوژمەیەک لە پلان و داخوازی لەپێناو بەرژەوەندی باڵای نیشتیمان. سیاسەتی نیشتیمانی زۆر بوار لەخۆدەگرێت بەلام دوو بوار کە هێزە ئەمنیەکان و سەرچاوەکانی داهاتن هۆکاری سەرەکین بۆ دروستبوونی سیاسەتێکی نیشتیمانی یەکگرتوو لە هەرێمی کوردستان وە ئەم دوو سەرچاوەیە لەلایەن دەستەبژێری سیاسییەوە قۆرخکراون و لەبری ئەوەی لەلایەن حکومەتەوە قۆرخ بکرێن، هەربۆیە گرنگی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە هەر دوو سەرچاوەی هێزە ئەمنییەکان و ئابووری لەلایەن دەسەڵاتی حکومەتەوە بەڕێوەببرێن لەپێناو بەرژەوەندی نیشتیمانی نەک لەلایەن دەستەبژێری سیاسییەوە بەڕێوەببرێن لەپێناو بەرژەوەندییە کەسی و گروپیەکانیان، بۆیە ئامانجی ئەم توێژینەوەیە دۆزینەوەی ئەو ئاستەنگانەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە مۆنۆپۆلی هێزە چەکدارەکان و ئابووری بکات و بۆچی دەستەبژێری سیاسی دەیەوێت هەژموونی بەسەر ئەم بوارانەدا درێژە پێ بدات، وە لێکەوتەکانی ئەم قۆرخکردنە چین لەسەر سەقامگیری هەرێمی کوردستان. داتاکانی توێژینەوەکە لەڕێگەی ئامرازی چاوپێکەوتن کۆکراونەتەوە، پشت بە ڕێبازی شیکاری بابەتی بەستراوە بۆ شیکرندوەی داتاکان. سەرەکیترین ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەریانخستووە نەبوونی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەر هێزە ئەمنییەکان و سەرچاوەکانی داهاتدا، دۆخی دابەشبوونی سیاسی و لاوازی دامەزراوەیی دروستکردووە. دەستەبژێرە سیاسییەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان ئەم دۆخە دەپارێزن و ڕێگری لە پێکهێنانی سیاسەتێکی نەتەوەیی یەکگرتوو دەکەن و سەقامگیری گشتی تێکدەدەن. ئەم ئەنجامانە بەو واتایە دێن، بێتوانایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنترۆڵکردنی هێزە ئەمنییەکان و سەرچاوەکانی داهات، بووەتە هۆی دابەشبوونی قووڵی سیاسی و لاوازبوونی دامەزراوەکان. ئەم دابەشبوونە لەلایەن دەستەبژێرە سیاسییەکانەوە بەردەوام دەبێت کە هەوڵی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەدەن. بەم کارە، ڕێگری لە هەوڵەکان دەکەن بۆ دامەزراندنی سیاسەتێکی نیشتمانی یەکگرتوو.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان