جۆری توێژینه‌وه : ههڵێنجراو له نامه‌ی ماسته‌ر
نوسه‌ران
كوردی / بەشی زانستە مرۆڤایەتییەكان/ كۆلێژی پەروەردە/ زانكۆی پولەتەكنیكی گەرمیان / كفری هەرێمی كوردستان – عێراق.
پوخته
ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه برییتییه له‌زانینی ئاسته‌كانی بیركردنه‌وى ئه‌رێنی و هاوسه‌نگی هه‌ڵچوونی لای قوتابیانی قۆناغی ئاماده‌یی پۆلی یازده‌هه‌م له ئاماده‌ییه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاری (كفری) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤ – ٢٠٢٥) هه‌روه‌ها زانینی په‌یوه‌ندی نێوان گۆڕاوه‌كان. وه نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه بریتی بوو له پۆلی یازده‌هه‌می ئاماده‌یی كه ژماره‌یان (٢٠٨)، (وێژه‌یی و زانستی) و (ره‌گه‌زی نێر‌و مێ). توێژه‌ر پشتی به دیزاینی وه‌سفی شیكاری به‌ستووه. توێژه‌ر دوو پێوه‌ری به‌كارهێنا:
یه‌كه‌م: پێوه‌ری بیركردنه‌وه‌ى ئه‌رێنی بوو، توێژه‌ر پشتی به پێوه‌ری توێژینەوەى (قنوعە، ٢٠١٩) به‌ستووه كه بریتی بوو له (٤٢) بڕگه، پاشان توێژه‌ر دروستی و جێگیری تاقیكردنه‌وه‌كه‌ى ده‌رهێنا (٠,٩٣)كه به جیگیرییهكی گونجاو داده‌نرێت.
دووه‌م: پێوه‌ری هاوسه‌نگی ههڵچوونییه ، كه توێژه‌ر پشتی به پێوه‌ری توێژینەوەى (الغيداني، 2014) به‌ست كه پێكهاتبوو له (٥٦) بڕگه، پاشان توێژه‌ر دروستی و جێگیری تاقیكردنه‌وه‌كه‌ى ده‌رهێنا (٠,٩٥) كه به جێگیرییه‌كی گونجاو داده‌نرێت. دوای ده‌رهێنانی ئه‌نجامه‌كان له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی ئاماری (spss) ده‌ركه‌وت نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه ئامانجی یه‌كه‌م بیركردنه‌وه‌ى ئه‌رێنییان هه‌یه وه ئامانجی دووه‌م هاوسه‌نگی هه‌ڵچوونیان هه‌یه. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی له نێوان هه‌ردوو گۆڕاوه‌كه هه‌یه.دواتر توێژه‌ر له ژێر ڕۆشنایی ده‌رئه‌نجامه‌كان چه‌ند راِسپاردهو پێشنیازێكی خسته ڕوو.
وشه بنچینهییهكان