جۆری توێژینهوه : ههڵێنجراو له نامهی ماستهر
نوسهران
1 Ministry of Education, Kalar Education
2 بەشی کوردی، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی چەرموو، هەرێمی کوردستان – عێراق
پوخته
ڕەفیق سابیر وەک یەکێک لە دەنگە ناوازەکانی شیعری کوردی کە بە قەڵەمێکی بە بڕشت و دڵێکی سۆزدارەوە ڕۆڵێکی گرنگی لە گەشەی شیعری هاوچەرخی کوردی گێڕاوە، ئەو شاعیرەی کە ژیانە فیکری و هونەرییەکەی وەک ئاوێنەیەکی ڕۆشن ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییە قووڵەکانی سەردەمەکەیەتی و ئەزموونە شیعرییەکەی بەشێکە لە جیهانی شیعری سیاسی کوردی.
توێژینەوەکە گۆڕانکاری فیکری و هونەری ڕەفیق سابیر لە شیعرەکانیدا لە (١٩٧٠ – ١٩٩١) دەخاتەڕوو، لە ئەنتەرناسیۆنالیزمی شیوعیەوە بەرەو ناسیۆنالیزمی کوردی، لە قۆناغی یەکەمدا وەک ئەندامێکی چەپی حزبی شیوعی عێراق بیرۆکەی یەکگرتوویی و خەباتی نەتەوە ستەملێکراوەکانی جیهانی دەربڕیوە، ڕەخنەی لە سیستەمی ئیمپریالیزم و کۆڵۆنیالیزم گرتووە، و بە زمانێکی شیعری نێونەتەوەیی باسی عەدالەتی کۆمەڵایەتی کردووە، بەڵام دوای کارەساتی هەڵەبجە گۆرانکارییەکی بنەڕەتی لە بیرکردنەوەیدا ڕوو دەدات و ڕووی لە ناسیۆنالیزمی نەتەوەیی کرد و لەو بوارەدا شیعرەکانی بوونە دەنگی خۆشەویستی نیشتمان و پاراستنی زمان و کولتور و ناسنامەی نەتەوەیی، توێژینەوەکە دەریدەخات کە شاعیر توانیویەتی بە شێوازێکی هونەری بەرز هەردوو ڕێڕەوەکە تێکەڵ بکات و وێنەیەکی تەواو لە کەش و هەوای سیاسی و کۆمەڵایەتی سەردەمەکەی دەرببڕێت.
وشه بنچینهییهكان