جۆری توێژینه‌وه‌ : توێژینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی

نوسه‌ر

زانکۆی سلێمانی

پوخته‌

ئەم توێژینەوەیە کە بەم ناونیشانە خراوەتە روو(رۆڵی تراکی دەنگی لە ژانری فیلمدا) لە سەرەتاوە تا کۆتایی بە چەند هانگاوێکی یەک لە دوای یەک ئەنجامدراوە. یەکەم هەنگاو بەو کێشەیەدەستپێدەکات (تراکی دەنگی چ رۆڵێک دەگێڕێت لە پێناسەکردنی ژانری فیلمدا؟ ئایا تراکی دەنگی رۆڵی سەرەکی یاخود یارمەتیدەر دەگێڕێت لە فیلمدا؟) کە ئامانجی سەرەکی تێگەشتن لە رۆڵی میوزیک لە فیلمدا . تێگەشتن لە چۆنیەتی دەستنیشانکردنی ئەو میوزیکەی کە لەگەڵ ژانری فیلمەکدا دەگونجێت.تێگەشتن لە چونیەتی دۆزینەوەی پەیوەندی نێوان تراکی دەنگی و فیلم. توێژینەوەکە پشتی بە میتۆدی وەسفی شیکاریی بەستووە و بەشێوەیەکی مەبەستدار هەر دوو فیلمی(١٩٨٨- ئاڵودەی) وەک سامپڵی توێژینەوەکە هەڵبژاردووە. لە گرنگترین ئەو ئەنجامانەی توێژەر پێگەشتووە بریتییە لە( میوزیک رۆڵی سەرەکی هەیە لە فیلمی ١٩٨٨دا نەک لاوەکی، کە لە فیلمی ئالودەدا کەمتر ئەو رۆلە دەگێرێت. کۆمپۆزەر لە فیلمی ١٩٨٨ توانیویەتی میوزیک لەگەڵ ژانری فیلم بە گشتی و پەیامە دیار و نادیارەکانی نیو فیلمەکە بگونجێنێت. ئەرکی هەریەکەیان لە دیمەنی گونجاودا بەرجەستە بکات، بەراورد بە فیلمی ئالودە کە میوزیک کەمتر هاوتایە لەگەڵ ژانر و دیمەنە پڕ لە توندتیژییەکان. میوزیک لە فیلمی ١٩٨٨لەگەڵ دیمەنەکاندا دەبێتە مایەی گوزارشت کردن لە هەستە جیاوازەکان بۆ پەلکێش کردنی بینەر، بە هۆی ئەو پەیوەندییە هارمۆنییەی لە نێوان تراکە دەنگییەکان و چیرۆکی فیلمەکەدا هەبوو، لە فیلمی ئالودەدا چەلۆ ئامێرێکی دیارە کە ئاوێزانی نێو دیمەنە پڕ لە توندوتیژ و پڕ لە ئازار و نائومێدییەکانە تارادەیەکی زۆر لە هەموو دیمەنکاندا وەک یەک ئەرکی گوزارشتکردنی هەبوو.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان