جۆری توێژینه‌وه‌ : توێژینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی

نوسه‌ران

1 زانکۆی گەرمیان کۆلێژی پەروەردە

2 کارگێڕی کار، پەیمانگای تەکنیکی کەلار، زانکۆی پۆلەتەکنیکی گەرمیان

پوخته‌

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەم چەند ساڵەی دوایدا رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە یەکلایکردنەوەی زۆرێک لەو پرسە دەستورییانەی دەخرێنە بەردەستی. ئەوەی تایبەت بەهەرێمی کوردستان: دادگاکە رۆڵی سەرەکی بینیوە لەچارەسەرکردنی هەندێک لەو دۆسییە گرنگانەی کە لەنێوان حکومەتی عێراقی فیدراڵ وهەرێمی کوردستان هەبوون، لەوانە بڕیاردان لەسەر نادەستوری بوونی یاسای یاسای ژمارە (٢٢) ساڵی (٢٠٠٧) نەوت و غازی هەرێمی کوردستان، هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم لەگەڵ بڕیاری چارەسەرکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی زۆرێک مشتومڕی یاسایی و سیاسی بەدوای خۆیدا هێنا.
ئەم توێژینەوە هەوڵێکە بۆ باسکردن و لێکدانەوەی لێکەوتەکانی ئەو بڕیارانە لەسەر هەرێمی کوردستان، دەرخستنی لایەنە یاسایی وسیاسییەکانی. توێژینەوەکە بەچەند ئەنجامێکی گرنگ گەیشتووە وەک نادەستوری بوونی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان ودەستوریبوونی بڕیارەکانی دیکەی. لەهەمان کاتیشدا توژینەوەکە چەند راسپارەدەیەکی خستوەتەروو وەک زوو پێکهانانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەهێشتنی هەژموونی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، ئەنجامدانی خێرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی بە بانکی کردنی (توطین) کردنی موچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەو بانکە فیدراڵییانەی کە باوەڕپێکراون، لەگەڵ گەڵاڵەکردنی گوتارێکی سیاسی کوردی شەفاف و راستگۆ لەنێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێم و داڕشتنی سیاسەتێکی دروستی ئەوتۆ کە لەناو چوارچێوەی دەستوری عێراقیدا گەرەتی مافە رەواکانی گەلی کوردستان بکات.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان