جۆری توێژینه‌وه : هه‌ڵێنجراو له نامه‌ی ماسته‌ر
نوسه‌ر
پوخته
توێژينه‌وه‌كه‌ى ئێستا ئه‌نجامدرا به‌ئامانجى دۆزينه‌وه‌ى په‌يوه‌ندى له‌نێوان كارلێكى كۆمه‌ڵايه‌تى وكۆنترۆلكردنى هه‌ڵچوونى لاى خوێندكارانى به‌شى باخچه‌ى منداڵان له زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان. ئامانجێكى ديكى توێژينه‌وه‌كه زانينى ئاستى هه‌ر يه‌ك له گۆڕاوه‌كانى توێژينه‌وه‌كه بوو لاى خوێندكارانى به‌شى باخچه‌ى منداڵان. جگه له‌وه‌ش تويژه‌ر هه‌وڵيدا جياوازى له هه‌ريه‌ك له‌گۆڕاوه‌كانى توێژينه‌وه‌كه به‌پێى گۆڕاوى قۆناغى (يه‌كه‌م، چواره‌م) بدۆزێته‌وه. نموونه‌ى توێژينه‌وه‌كه پێكهات له (417) خوێندكار له‌به‌شى باخچه‌ى منداڵان. دواى ئه‌نجامدانى چه‌ند تايبه‌تمه‌ندييه‌كى سايكۆمه‌ترى توێژه‌ر هه‌ستا به ئاماده‌كردنى دوو پێوه‌ر بۆ پێوانى هه‌ريه‌ك له گۆڕاوى كارلێكى كۆمه‌ڵايه‌تى و كۆنترۆڵكردنى هه‌ڵچوونى. له ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت كه ئاستى هه‌ريه‌ك له گۆڕاوى كارلێكى كۆمه‌ڵايه‌تى و كۆنترۆڵكردنى لاى نموونه‌ى توێژينه‌وه‌كه به‌رزه. هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه جياوازى ئامارى به‌ڵگه‌دار هه‌ڵچوونى به ئاستى ئامارى به‌ڵگه‌دار (0.05) هه‌يه له كارلێكى كۆمه‌ڵايه‌تى له‌نێوان قۆناغى يه‌كه‌م و چواره‌م، له‌به‌رژه‌وه‌ندى قۆناغى چواره‌م؛ به‌ڵام ئه‌م جياوازى ئامارى به‌ڵگه‌دار ده‌رنه‌كه‌وت له‌نێوان قۆناغى يه‌كه‌م وچواره‌م سه‌باره‌ت به كۆنترۆڵكردنى هه‌ڵچوونى. دواتر له ئه‌نجامى توێژينه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت كه په‌يوه‌ندييه‌كى به‌هێزى ڕاسته‌وانه به‌ئاستى ئاماژه‌ى (0.01) له‌نێوان كارلێكى كۆمه‌ڵايه‌تى وكۆنترۆڵكردنى هه‌ڵچوونى هه‌يه. له‌ژێر ڕۆشنايى ئه‌نجامى تويژينه‌وه‌كه توێژه‌ر كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده وپێشنيارى خسته ڕوو.
وشه بنچینه‌ییه‌كان