جۆری توێژینهوه : ههڵێنجراو لهتێزی دكتۆرا
نوسهران
1 بەشی بازچەی منداڵان کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت زانکۆی گەرمیان
2 بەشی زمانی کوردی، کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی، زانکۆی سلێمانی، هەرێمی کوردستان.
پوخته
گفتوگۆ وەک پرۆسەیەکی پەیوەندی کردن وەک چۆن ڕۆڵێکی گرنگ لە ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤدا دەبینێت و دەبێتە هۆی مانەوە و بەردەوامی دان بە پەیوەندییەکان، لە هەمان کاتیشدا ڕەگەزێکی گرنگی بونیادنانی دەقی ئەدەبییە، جگە لەوەی گفتوگۆ واقعیەتێک بە بەرهەمی ئەدەبی دەبەخشێت هۆکارێکیشە بۆ ئەوەی کەسایەتییەکان واقعی نیشان بدات. لەبەر ئەوەی هونەری گفتوگۆ ڕۆڵێکی گرنگی لە بنیاتنانی دەقی گێڕانهوهبهندیدا ههیه، بەتایبەتى له دهقی ڕۆماندا، بهوپێیهی كه بهشداریی له ناساندنی كارهكتهردا دهكات لهڕووی دهرخستنی تایبەتمەندییە جەستەیی، دەروونی و ههروهها ڕەفتار و بارى کۆمەڵایەتیيان نیشان دەدات. بە واتایەكی دیكە نووسەر لە ڕێی دیالۆگەوە دەتوانێت سەرجەم بارە دەروونیی و هەڵوێستی کۆمەڵایەتی و سیاسی و فیکری و ئایینی کارەکتەرمان پێ بناسێنێت. لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە جۆرەكانی گفتوگۆ لە ڕۆمانی كەشتيی فریشتەكانی بەختیار عەلیدا لێكبدرێتەوە و جۆری گفتوگۆی كارەكتەرەكان دەستنیشان بكرێن، چونکە گفتوگۆ یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکی و بنچینەییەکانی چنینی ڕووداوەکان لە ڕۆماندا.ئەنجامی توێژینەوەكە دەری دەخات، نووسەر لەپێناو بەرهەمهێنانی دەقێكی ئەدەبیی بەرزدا، سود لە هەرسێ جۆرەكەی گفتوگۆ (ڕاستەوخۆ، ناڕاستەوخۆ، بێدەنگ) وەردەگرێت، تا لەو ڕێگەوە پەیامی خۆی بە خوێنەر بگەیەنێت.
وشه بنچینهییهكان