جۆری توێژینه‌وه : جوگرافیا
نوسه‌ران
1 زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان، به‌شی جوگرافیا، كۆلێجی په‌روه‌رده، زانكۆی گه‌رمیان، هه‌رێمی كوردستان - عێراق
2 کوردی - عربی
پوخته
توێژینه‌وه‌یه له بواری خه‌مڵاندنی قه‌باره‌ی ئاوی ڕۆیشتووی سه‌ر زه‌وی به به‌كارهێنانی میتۆدی(SCS-CN) له ئاوزێڵی دۆڵی تازه‌دێ كراوه، تێیدا پشت به‌ستراوه به فایلی مۆدێلی به‌رزی و نزمی (DEM-12.5m)ی ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه به‌ستراوه، و به پرۆگرامی سیسته‌می زانیارییه جوگرافییه‌كان (Arc Map GIS 10.8)شیكردنه‌وه‌ی بۆ كراوه ، ئاوزێڵی دۆڵی تازه‌دێ ئاوه‌زێڵی دۆڵی تازه‌دێ ده‌كه‌وێته ئیداره‌ی گه‌رمیان له ناوچه‌ی نیمچه شاخاوی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان له باكوریه‌وه ئاوه‌زێڵی عیسایی و له باشورییه‌وه ئاوه‌زێڵی سه‌ید خلیل له باكوری ڕۆژهه‌ڵاته‌وه واتا به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئاوه‌زێڵه‌كه هاوسنوره له‌گه‌ڵ ئاوه‌زێڵی قه‌ره‌چێل ئاوه‌زێڵه‌كه له پله‌ی شه‌شه‌مدا ده‌ڕژێته ڕووباری سیروانه‌وه، ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه خه‌مڵاندنی قه‌باره‌ی ئاوی ڕۆیشتووی سه‌ر زه‌وی له ئاوزێڵی دۆڵی تازه‌دێ، و به به‌كارهێنانی میتۆدی(SCS-CN)، به‌مه‌به‌ستی پێوانی ئاوی ڕۆیشتووی سه‌ر زه‌وی بە لەبەرچاوگرتنی جۆری بەكارهێنان و ڕووپۆشی زەوی و شێداری خاك و بارانبارین، توێژینه‌وه‌كه گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ناوه‌ندی زیاده‌ی ئاوی بۆ ماوه‌ی وه‌رگیراو (164.76)ملم بووه، به‌مه‌ش ناوه‌ندی به‌های هه‌ریه‌كه له (S) و (Ia) ئه‌كاته (6.25) ه (1.25) دوابه‌دوای یه‌ك، بڕێكی كه‌می ئاوی باران به كرداری به‌هه‌ڵمبوون و داچۆڕان له ده‌ست ده‌چێت ، هه‌روه‌ها تێكڕایی داهاتی ئاویی ساڵانه‌ی ئاوه‌زێڵه‌كه له ماوه‌ی وه‌رگیراودا ئه‌كاته (8004766.26)م3، ئه‌م بڕه ئاوه‌ش گونجاوه بۆ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و، ئه‌كرێت له‌ڕێگه‌ی به‌نداوه‌وه دروێنه‌ی ئاوی باران بكرێت له ئاوه‌زێڵه‌كه‌دا.
وشه بنچینه‌ییه‌كان