جۆری توێژینهوه : ههڵێنجراو له نامهی ماستهر
نوسهران
1 بەشی کوردی، فاکەڵتی پەروەردە، زانکۆی کۆیە، هەرێمی کوردستان-عێراق
2 مامۆستا لە بەشی کوردی، فاکەڵتی پەروەردە، زانکۆی کۆیە، بەڕێوەبەری کتێبخانەی زانکۆی کۆیە، هەرێمی کوردستان- عێراق
پوخته
زمانی شیعری دیارترین لایەنی ئیستاتیکایە لە شیعرەکانی (ئارام ساڵح)دا، هەر بۆیەش ئەم توێژینەوەیە تایبەتە بەم بابەتە. کە تێیدا سەرەتا باسی زمانمان کردووە بەشێوەیەکی گشتی، پاشان هاتووینەتە سەر باسی لایەنێکی زمان کە ئەویش زمانی شیعرییە، لەوێدا زۆرترین بیروبۆچوون کە هێناومانەتەوە دەربارەی زمانی شیعری بیروبۆچوونی نووسەران و ئەدیبانی کوردە. پاشان هاتووینەتە سەر زمانی شیعری لە شیعرەکانی (ئارام ساڵح)دا، کە تێیدا باس لە زمانی شیعرەکانی شاعیر کراوە بە نموونەی دەقی شیعری وەک: لایەنی سوود وەرگرتن لە شێوەزاری ناوچەیی، بەکارهێنانی وشەی بێگانە، پشتبەستن بە وشەی ڕەسەنی کوردی، کوردی پەتی نووسین، خۆبەدوورگرتنی شاعیر لە داتاشینی وشە، کورت و پوخت نووسینی دەقی شیعری، خستنەڕووی زۆرترین بیرو بابەت و جوانی بە کەمترین وشە لە لایەن شاعیرەوە. هەروەها دواتر هاتووینەتە سەر باسی لادانی زمان لە شیعرەکانی شاعیردا بە هەموو ئاستەکانیەوە وەک: دەنگسازی، وشەسازی، ڕستەسازی و واتاسازی، هەموو ئەمانەش نموونەی شیعریان بۆ هێندراوەتەوە. هەروەها توانا و لێهاتوویی شاعیر لە هەڵبژاردنی وشەی گونجاو بۆ شوێنی گونجاو و یاریکردن بە وشە، یەکێکی ترە لە سیماکانی زمانی شیعرەکانی شاعیر. لە کۆتاییشدا ئەو ئەنجامانە خراونەتە ڕوو کە لە توێژینەوەکە پێی گەیشتووین.
وشه بنچینهییهكان