جۆری توێژینهوه : ههڵێنجراو له نامهی ماستهر
نوسهران
1 بەشی زانستە کۆماڵایەتیەکان / کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت / زانکۆی گەرمیان هەرێمی کوردستان - عێراق
2 Social Sciences Department/ College of Basic Education/ University of Garmian
پوخته
ئامانج لەم توێژینەوەیە بریتی بوو لە زانینی کاریگەری بەکارهێنانی ستراتیجی خانەکانی فێربوون لەسەر دەستکەوت و گەشەپێدانی بیرکردنەوەی ئەرێنی لای خوێندکارانی پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی لە بابەتە کۆمەڵایەتیيەکاندا.
توێژەر پشتی بە دیزاینی نیمچە ئەزموونی بەست بۆ هاوسەنگکردنی هەردوو گروپی توێژینەوەکە، گروپی ئەزموونی بەپێی ستراتیجی خانەکانی فێربوون وانەیان پێ دەگوترایەوە، گروپی کۆنترۆڵکراو بەرێگای ئاسایی هەمان بابەتیان پێ دەگوترایەوە.
کۆمەڵگەی توێژینەوەکە بریتیبوو لە خوێندکارانی پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی لەناوەندی شاری دەربەندیخان بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025)، بژاردەی توێژینەوەکە بریتی بوو لە (44) خوێندکار، بۆ توێژینەوەکە دوو ئامراز بەکارهێنراوە، یەکەم: تاقیکردنەوەی دەستکەوتی خوێندن، کە بریتی بوو لە (40) بڕگەی پرسیاری لە جۆری هەڵبژاردن لە چەند دانەیەک بەپێی سێ ئاست (بیرهێنانەوە، تێگەشتن، جێبەجێکردن) لە ئاستەکانی پۆلێنی بلوم. دووەم: پێوەری بیرکردنەوەی ئەرێنی، پێکهاتبوو لە (38) بڕگە.
دوای ئەنجامدانی ئەزمونەکەو تەواوبوونی و کۆکردنەوەی داتا، توێژەر هەستاوە بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەو شیکارکردنی ئاماری لەسەر داتا بەدەستهاتووەکان لەڕێگەی بەرنامەی هەگبەی ئاماری (SPSS) لە کۆتاییدا گەیشتە ئەم دەرئەنجامانەی خوارەوە
١-بەکارهێنانی ستراتیجی خانەکانی فێربوون لە وانەوتنەوەی مێژوودا بۆ خوێندکارانی پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی کاریگەری کارا و بەرچاوی هەبووە لەسەر دەستکەوتی خوێندکاران بەراورد بە رێگای ئاسایی.
٢- بەکارهێنانی ستراتیجی خانەکانی فێربوون لە وانە وتنەوەی بابەتی مێژوودا بۆ خوێندکارانی پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی کاریگەری کارا و بەرچاوی هەبووە لەسەر گەشەپێدانی بیرکردنەوەی ئەرێنی بەراورد بە ڕێگای ئاسایی.
وشه بنچینهییهكان