جۆری توێژینهوه : ههڵێنجراو له نامهی ماستهر
نوسهران
1 هەرێمی کوردستان ، زانکۆی چەرموو، کۆلیژی پەروەردە ، بەشی کوردی
2 هەرێمی کوردستان، زانکۆی چەرموو، کۆلێژی پەروەردە، بەشی کوردی.
پوخته
پوختە:
زمان وەک ئامرازێکی بنەڕەتی پەیوەندی، نەک تەنها ئامرازێکە بۆ گەیاندنی زانیاری، بەڵکو ڕێگایەکی سەرەکییە بۆ دەربڕینی بیروڕا، هەست و سۆز، و دامەزراندنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگادا. لە کۆمەڵگای سەردەمیدا، کە بە فرەزمانی و فرەکلتوری تایبەتمەندە، دیاردەی بەربەستە نازمانییەکان وەک یەکێک لە گرنگترین ئاستەنگەکانی پەیوەندیی کاریگەر سەریهەڵداوە، بۆیە ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (بەربەستە نازمانییەکانی ئاخاوتنی کوردی لە چوارچێوەی تیۆریی درکپێکردندا)، لە چوارچێوەی تیۆریی کۆمەڵایەتی زمانەوانی و درکپێکردن لە بەربەستەکانی پەیوەندیکردن لە ئاخاوتنی کوردیدا دەکۆڵێتەوە، باس لەوە دەکات، کە چۆن پۆلەکانی کۆزمانەوانی، ڕێگری لە لێکتێگەیشتنی تاکەکان دەکەن و گرفت بۆ پەیوەندییەکان دروستدەکەن. توێژینەوەکە سوود لە تیۆریی درکپێکردن وەردەگرێت، کە بۆ لێکدانەوەی دەربڕاوەکان پشت بە کۆزانیاری ئاوەزی تاکەکان دەبەستێت، بە پێی کات و کەس و شوێن و لایەنی دەروونی تاک جۆری بەربەستەکان دەگۆڕێت، ئەم بەربەستانە گرفتی گەورە لە پەیوەندییەکاندا دروستدەکەن و هەندێکات تێنەگەیشتنەکان سەردەکێشێت بۆ کێشەی گەورەتر، لەم توێژینەوەیەدا بەڕوونی و بە وردی کار لەسەر بەربەستی نازمانی یان کۆزمانەوانی کراوە، کە چۆن (تەمەن ، پلەوپایەی کۆمەڵایەتی، پیشە، کلتور و ئاین )، دەبنە بەربەست بۆ پەیوەندییەکان و لە لای ئاوەزی هەرتاکێکی کۆمەڵگەی کوردی چۆن دەربڕاوەکانی ئەو لایەنانە شیدەکرێتەوەو چۆن بە پێی دەوروبەر بەربەست دروست دەکەن و دەبنە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکان.
کلیلە وشەکان: ( بەربەست، ئاوەز، تێگەیشتن، درکپێکردن ، کۆزمانەوانی).
وشه بنچینهییهكان