جۆری توێژینه‌وه : هه‌ڵێنجراو له نامه‌ی ماسته‌ر
نوسه‌ران
به‌شى زمانى كوردى، كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌ت، زانكۆى گه‌رمیان، هه‌رێمى كوردستان – عێراق
پوخته
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه به ناونیشانى: ئه‌ركه‌كانى وه‌سف له دەقی واڵای (یاده‌وه‌رى پاسكیلێكى كه‌ركوكى)ى (شێركۆ بێكه‌س) دایە، هه‌وڵێكه بۆ ده‌رخستنى گرنگى ئه‌ركه‌كانى وه‌سف له ئەزموونی بەشێك لە هۆنراوەكانی شاعیردا. وه‌سف وه‌ك بنیادێكی هونه‌رى له‌ناو ڕە‌گه‌زه‌كانى گێڕانه‌وه‌ى ئه‌ده‌بیدا پێگه‌یه‌كى تایبه‌تى داگیركردووه، به تایبه‌تیش له نێو فەزای شیعردا، كە به مه‌رجێكى پێویست داده‌نرێت بۆ داهێنانى شێوازى شیعريى تایبه‌ت به شاعیر، ئه‌مه‌ش له پێناو دروستكردنى پێوه‌ر و وێنه‌ى نوێ كه واقیعێكى جیاواز له دیدگاى شاعیر ده‌ربخات. (شێركۆ بێكه‌س) كه یه‌كێكه له ڕابەرانی شاعیره هاوچه‌رخه‌كانى نێو ئه‌ده‌بى كوردى، له‌م بەرهەمەیدا بایه‌خ و بەهای تایبەت به‌م هونه‌ره و ئه‌ركه‌كانى داوه، بەجۆرێك ئه‌و وه‌سفانه‌ى كه به‌كاریهێناون هه‌ڵگرى زیاتر له ئه‌ركێكن، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندى به توانا و لێهاتووى شاعیره‌وه هه‌یه له چۆنێتى مامەڵەكردن له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته‌كانى زماندا، به‌م هۆیه‌وه توانیویه‌تى له ڕێگه‌ى ئه‌و وه‌سفانه‌ى كه ئه‌ركى جیاوازیان له ده‌قه‌كه‌دا بینیوه، جوانى و ناوه‌رۆكێكى سرنجڕاكێش به بەرهەمەكەی ببه‌خشێت و، وا لە خوێنه‌ر بكات چێژ له‌ده‌ق و جوانییه‌كانى ببینێت. توێژینەوەكە سه‌رباسێكى ماستەر نامەیە و تێیدا بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی پشت بە بنەماكانی میتۆدی بنیادگه‌رى بەستراوە. توێژینەوەكە لە دوو بەشی سەرەكی پێكدێت، كە تێیدا تیشك خراوەتە سەر چەمك و پێناسەی وەسف و شیكردنەوە و ڕاڤەكردنی ئەركەكانی وەسف لە چوارچێوەی دەقی واڵای(یاده‌وه‌رى پاسكیلێكى كه‌ركوكى). یەكێك لە گرنگترین ئەو ئەنجامانەی توێژینەكە بەدەستی هێناوە، ئەوەیە له نێو ئه‌م ده‌قه‌دا زیاتر له ئه‌ركێك ده‌بینرێت، وه‌كو ئه‌ركى: (جوانكارى و ڕازاندنه‌وه، ڕاڤه‌یى و لێكدانه‌وه، گێڕانه‌وه‌یى و وێنایى) له نێو ئه‌م ئه‌ركانەشدا، ئەركی گێڕانه‌وه‌یى پانتاییه‌كى فراوانى له نێو ده‌قه‌كه‌دا داگیركردووه و شاعیر گرنگییه‌كى زیاتری پێيداوه.
وشه بنچینه‌ییه‌كان