جۆری توێژینهوه : ههڵێنجراو له نامهی ماستهر
نوسهران
1 زانستە كۆمەڵایەتییەكان ، كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت ، زانكۆی گەرمیان ، حكومەتی هەرێمی كوردستان - عێڕاق
2 Kindergarten Department, College of basic Education, University of garmian, Kurdistan Region - Iraq
3 Department of Social Sciences, College of basic Education, University of garmian, Kurdistan Region - Iraq
پوخته
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە زانینی ( كاریگەریی ستراتیجی شەشپاڵووە ڕەنگاوڕەنگەكان لەسەر دەستكەوتی خوێندن لای خوێندكارانی پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی و گەشەپێدانی ئارەزوویان بەرەو بابەتە كۆمەڵایەتییەكان )
توێژەر پشتی بەدیزاینی ئەزموونی نیمچە كۆنتڕۆڵكراو بەستووە بۆ دوو گروپی هاوسەنگ ، كۆمەڵگەی ئەم توێژینەوەیە بریتییە لە خوێندكارانی پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی لە ناوەندی قەزای كەلار بۆ ساڵی خوێندنی ( 2024 – 2025 ) كە كۆی گشتی ژمارەیان دەگاتە ( 3359 ) خوێندكار ، بەوەرگرتنی نموونەی ( 36 ) خوێندكاری پۆلی هەشتەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەی ( ئاران ) ی بنەڕەتی ، دابەشكراون بۆ دوو كۆمەڵەی ئەزموونی و كۆنتڕۆڵكراو بە جۆرێك ( 18 ) خوێندكار بۆ كۆمەڵەی ئەزموونی و ( 18 ) خوێندكار بۆ كۆمەڵەی كۆنتڕۆڵكراو ، ، پاشان هەردوو گروپەکە هاوتا کرا بە بەهەند وەرگرتنی چەند گۆڕاوێک ، دواتر توێژەرتاقیكردنەوەی دەستكەوتی خوێندن و پێوەرى ئارەزووی ئامادەكرد و ڕاستێتی تاقیكردنەوە و هاوكۆڵكەی گرانی و ئاسانی و هێزی جیاكەرەوە و كارایی جێگرەوە هەڵەكان بەهاوكێشەی تایبەت دەرهێنران ، پاشان جێگیری بۆ تاقیكردنەوەكە دەرهێنرا بە هاوكۆڵكەی سپێرمان کە بریتی بوو لە ( 0،86 )، پاشان بە هاوكێشەی (جتمان) هاوتاكرا و بەهاكەی بوو بە ( ٠,٩١) ،هەروەها هاوكۆڵكەی پەیوەندی پێرسۆن بەکارهێنرا بۆ پێوەری گەشەپێدانی ئارەزوو كە بەهای بریتی بوو لە ( 0،83 ).
لەدوای جێبەجێكردنی ئەزموونەكە دەركەوت كە جیاوازی بەڵگەداری ئاماری هەیە لەنێوان نمرەكانی هەردوو گروپی ئەزموونی و كۆنتڕڵكراودا لەتاقیكردنەوەی دەستكەوتی خوێندن و گەشەكردنی ئارەزوویان بەرەو بابەتە كۆمەڵایەتیەكان لە بەرژەوەندی گروپی ئەزموونی ، بەم ئەنجامەش سەركەوتوویی و كاریگەری ستراتیجی شەشپاڵوە ڕەنگاوڕەنگەكان دەركەوت لەسەر هەردوو گۆڕاوی پاشكۆ. لەكۆتاییدا كۆمەڵێك پێشنیاز و ڕاسپاردە خرایەڕوو بۆ پاڵپشتیكردن لە توێژینەوەكانی داهاتوو .
وشه بنچینهییهكان