جۆری توێژینه‌وه : هه‌ڵێنجراو له نامه‌ی ماسته‌ر
نوسه‌ران
1 بەشی زانستە كۆمەڵایەتیەكان، كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت/ زانكۆی گەرمیان، هەرێمی كوردستان – العراق
2 بەشی باخچەی منداڵان، كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت/ زانكۆی گەرمیان، هەرێمی كوردستان – العراق
3 بەشی مێژوو، كۆلێجی پەروەردە/ زانكۆی گەرمیان، هەرێمی كوردستان – العراق
پوخته
ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه زانینی (كارایی به‌كارهێنانی ستراتیجی چیلكه چلووره‌ییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتی خوێندن لای خوێندكارانی پۆلی هه‌شته‌می بنه‌ڕه‌تی و گه‌شه‌پێدانی پاڵنه‌ری فێربوون له‌بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا)، توێژه‌ر پشتی به‌دیزاینی نیمچه ئه‌زموونی بۆ دوو گرووپی هاوسه‌نگ به‌ست، گرووپی ئه‌زموونی به‌پێی ستراتیجی چیلكه چلووره‌ییه‌كان و گروپی كونترۆڵكراو بەڕێگایی ئاسایی هەمان بابه‌تی وانه‌یان پێ ده‌واترایه‌وه، به‌دوو تاقیكردنه‌وه‌ی پێشی و پاشی بۆ گۆڕاوی پاشكۆی پاڵنه‌ری فێربوون، وه تاقیكردنه‌وه‌ی پاشی بۆ گۆڕاوی ده‌ستكه‌وتی خوێندن.
بۆ ده‌ست نیشانكردنی نموونه‌ی توێژینه‌وه، توێژه‌ر به‌مه‌به‌ست (قوتابخانه‌ی زانیاری بنه‌ڕه‌تی) هه‌ڵبژارد كە له‌دوو گرووپ پێكهاتبوو، نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه (43) خوێندكار بوو هۆبه‌ی (أ) بوو بەئه‌زموونی كە (21) خوێندكار بوو هۆبه‌ی (ب) بوو بەكۆنتڕۆڵكراو كه‌ژماره‌یان (22) خوێندكار بوو، پاشان هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو گرووپه‌كه‌دا كرد له‌گۆڕاوه‌كاندا .توێژه‌ر بۆ دیاریكردنی بابه‌تی خوێندن له‌ماوه‌ی ئه‌زموونیدا، سێ به‌ند له‌په‌رتووكی بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ڵبژارد، له‌پێناو داڕشتنی ئامانجه‌كانی توێژینه‌وه‌و به‌پێی ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه (132) ئامانجی داڕشت له‌سه‌ر بنه‌مای پۆلێنكردنی بلۆم بۆ چوار ئاست، پاشان ئاماده‌كردنی پلان بۆ هه‌ردوو گرووپی توێژینه‌وه، دواتر توێژه‌ر هه‌ست به‌ئاماده‌كردنی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتی خوێندن كه‌پێكهاتبوو له‌سه‌ر (30) بڕگه‌ی تاقیكردنه‌وه له‌جۆری (هه‌ڵبژاردن و گوتاری) به‌پێی دروستكردنی نه‌خشه‌ی تاقیكردنه‌وه. هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی پێوه‌رێك بۆ گه‌شه‌پێدانی پاڵنه‌ری فێربوون له‌بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، كه‌پێكهاتبوو له (32) بڕگه، بۆ دڵنیابوون له‌ڕاستیه‌تی ئامرازه‌كان خرایه به‌رده‌ست كۆمه‌ڵێك له‌شاره‌زایان و پسپۆران، وه بۆ جێگیری ئامرازه‌كان شێوازی تاقیكردنه‌وه‌ی دووباره تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنا، پاشان به‌به‌كارهینانی تاقیكردنه‌وه‌ی (T.test) بۆ ئاماده‌كردنی داتاكانی توێژینه‌وه‌كه توێژه‌ر پشتی به‌ست به‌به‌رنامه‌ی (Spss30) بۆ شیته‌ڵكردنی ئاماری، به‌خستنه‌ڕووی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌جیاوازی به‌ڵگه‌داری ئاماری هه‌یه له‌نێوان ناوه‌نده ژمێری و نمره‌ی خوێندكارانی گرووپی ئه‌زموونی و گرووپی كۆنتڕۆڵكراو له‌تاقیكردنه‌وه‌ی پێوه‌ری پاڵنه‌ری فێربوون وتاقیكردنەوەی دەستەكەوتی خوێندن له‌بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، له‌به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكارانی گرووپی ئه‌زموونیدایه.
وشه بنچینه‌ییه‌كان