جۆری توێژینه‌وه‌ : هه‌ڵێنجراو له‌ نامه‌ی ماسته‌ر

نوسه‌ران

1 بەشی زانستە كۆمەڵایەتیەكان، كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، زانكۆی گەرمیان، حكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق

2 بەشی باخچەی منداڵان، كۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت/ زانكۆی گەرمیان، هەرێمی كوردستان – العراق

3 بەشی مێژوو، كۆلێجی پەروەردە/ زانكۆی گەرمیان، هەرێمی كوردستان – العراق

پوخته‌

ئامانجی لەم توێژینەوەیە زانینی (كارایی بەكارهـێـنانی ستراتیجی كارتی پرسیارەكان لەسەر دەستكەوت و گەشەپێدانی بیركردنەوەی نزیكراوەیی لای خوێندكارانی پۆلی شەشەمی بنەڕەتى لە بابەتە کۆمەڵایەتییەکان)، لەپێناو ئەو ئامانجە توێژەر دیزانینی (نیمچە كۆنترۆڵكراو) بەكارهێناوە لەگەڵ ڕێكارەكانی توێژینەوەكە. كۆمەڵگەی توێژینەوەكەش بریتیە لە خوێندكارانی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار، بۆ دەستنیشانكردنی نموونەی توێژینەوە بە مەبەست قوتابخانەی (شێخ حسێن)ی بنەڕەتی هەڵبژاردرا كە لە بنەڕەتدا زیاترن لە دوو گروپ، توێژەر بەشێوەی (هەڕەمەكی سادە) دووگروپی هەڵبژارد و گروپەكان لەم گۆڕاوانەدا هاوسەنگكران( نمرەی بابەتی كۆمەڵایەتی ساڵی پێشوو- تەمەن – ئاستی زیرەكی- ڕادەی خوێندواری دایك وباوك – تاقیكردنەوەی زانیاری پێشینە )، وەتوێژەر بۆ دیاریكردنی بابەتەكانی خوێندن لە ماوەی ئەزموونیدا، (3) بەندی پەرتوكی بابەتەكۆمەلایەتیەكانی هەڵبژارد، لەپێناو داڕشتنی ئامانجەكانی توێژینەوە و بەپێی ناوەڕۆكی بابەتەكە توێژەر(150) ئامانجی داڕشت لەسەر بنەمای پۆلێنكردنی بلۆم لە بواری مەعریفیدا لە ئاستەكانی (بەیادهاتنەوە- تێگەیشتن -جێبەجێكردن – شیكردنەوە)، توێژەر تاقیكردنەوەیەكی ئامادەكرد لەسەر دەستكەوتی خوێندن پێكهاتبوو لە (30)بڕگەی لە جۆری (هەڵبژاردن)، هەروەها تاقیكردنەوەیەك بۆ گەشەپێدانی بیركردنەوەی نزیكراوەی پێكهاتبوو لە(30) بڕگە، بۆ دڵنیابوون لە ڕاستێتی و جێگیری ئامڕازەكانی توێژەر شیكاركردنی ئاماری پێویستی ئەنجامدا ودەركەوت هەردوو جۆری تاقیكردنەوەكەی شیاون، بۆ ئاماركردنی داتاكانی توێژینەوەكەی توێژەر بەرنامەی(30spss ) بەكارهێنا.
ئەنجامەكانی توێژینەوەكە ئەوەیان دەرخست كە: (جیاوازی ماناداری ئاماری هەیە لە نێوان ناوەندە ژمێرەیی نمرەكانی پێشی وپاشی خوێندكارانی گروپی ئەزموونی لە تاقیكردنەوەی بیركردنەوەی نزیكراوەیی بەراورد بە ناوەندە ژمێرەی نمرەكانی پێشی وپاشی خوێندكارانی گروپی كۆنتڕۆلكراو لە بەرژەوەندی گروپی ئەزموونیدایە. هەروەها جیاوازی بەڵگەداری ئاماری هەیە لە نێوان ناوەندی ژمێرەیی دەستكەوتی خوێندكارانی گرووپی ئەزموونی بەراورد بە ئاستی دەستكەوتی گروپی كۆنتڕۆڵكراو، لە بەرژەوەندی گروپی ئەزموونيدایە. لە ژێر رۆشنایی ئەنجامەكان توێژەر چەند ڕاسپاردە و پێشنیازێكی خستەڕوو.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان