جۆری توێژینه‌وه : هه‌ڵێنجراو له نامه‌ی ماسته‌ر
نوسه‌ران
1 زانکۆى گەرمیان/ کۆلێجى پەروەردەى بنەڕەت/ بەشى زانستە کۆمەڵایەتییەکان
2 بةشي دةرون ناسي كوليجي ثةروةردة زانكوي كةرميان
3 به‌شی میژو كولیجی په‌روه‌رده زانكوی كه‌رمیان
پوخته
ئامانجى توێژينه‌وه‌كه بريتييه له زانينى كاريگه‌ريى به‌كارهێنانى ستراتيجی خانووی بازنه‌ی له‌سه‌رده‌ستكه‌وتى خوێندن بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه له‌بابه‌ته‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان لای خویندكارانی پۆلى هه‌شته‌مى بنه‌ڕه‌تى و بۆ سه‌لماندنى ئامانجه‌كان توێژه‌ر سێ گريمانه‌ى سفرى داڕشتووه.
توێژه‌ر لە توێژینەوەکەیدا پشتى به‌ديزاينى ئه‌زموونى گروپى هاوسه‌نگ به‌ستووه، كه دوو گروپ له‌خۆده‌گريت، گرووپى ئه‌زموونى، كه به‌پێى ستراتيجی خانووی بازنه‌ی وانه‌يان ده‌خوێند و گرووپى كۆنترۆڵكراو، كه به‌ڕێگاى ئاسايى وانه‌يان ده‌خوێند، بە تاقيكردنه‌وه‌ى پێشى و پاشى بۆ گۆراوى بيركردنه‌وه‌ى داهینه‌رانه و تاقيكردنه‌وه‌ى پاشى بۆ ده‌ستكه‌وتى خوێندن.
كۆمه‌ڵگاى توێژينه‌وه‌كه بریتییە لە خوێندكارانی پۆلى هه‌شته‌مى بنه‌ڕه‌تى له قوتابخانه بنه‌ڕه‌تييه‌كانى سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رايه‌تى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار بۆساڵى خوێندنى (2024-2025 )، كه ژماره‌يان (36) قوتابخانه‌ى بنه‌ڕه‌تى بوو، توێژه‌ر به مه‌به‌ست قوتابخانه‌ى كوردۆقاسمی بنه‌ڕه‌تى وه‌ك بژاردەى توێژینەوەکە هه‌ڵبژارد.
توێژه‌ر هەردوو گروپى توێژینەوەکەى هاوسه‌نگكرد لە گۆڕاوه‌كانى (ئاستى خوێنده‌وارى دايكان و باوكانى خوێندكاران، ته‌مه‌ن، زيره‌كى، نمره‌ى پارساڵى خوێندكاران له‌بابه‌تى كۆمه‌ڵايه‌تى، زانيارى پێشينه‌يان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ، پێوه‌رى پێشيان بۆ بيركردنه‌وه‌ى داهێنه‌رانه).
توێژه‌ر له توێژينه‌وه‌كه‌دا دوو پێوه‌رى به‌كارهێنا، يه‌كه‌م: تاقيكردنه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتى خوێندن بوو كه بريتى بوو له داڕشتنى (40) بڕگه‌ى پرسيارى جۆرى هه‌ڵبژاردن له چه‌ند دانه‌يه‌ك به‌پێى سێ ئاست له‌ئاسته‌كانى پۆلێنى بلوم.
دووه‌م: پێوه‌رى بيركردنه‌وه‌ى داهێنه‌رانه بوو كه پێكهاتبوو له (45) برگه، پاشان توێژه‌ر ڕاستێتى و جێگيرى تاقيكردنه‌وه‌كه‌ى ده‌رهێنا.
له‌دواى ته‌واوبوونى ماوەى ئه‌زموونه‌كه، توێژه‌رله رێگاى هاوکۆلکە ئامارییەکان وەک: تاقيكردنه‌وه‌ى تايى (T.test) و كاى سكوێره‌وه كارى له‌سه‌ر داتا به‌ده‌ستهاتووه‌كان كرد بۆ شیکردنەوەى داتا‌کان.
لە کۆتایی توێژینەوەکەدا توێژەر دەرئەنجامەکانى توێژینەوەکەى خستەڕوو لەگەڵ کۆمەڵە ڕاسپاردەیىک بۆ لایەنى پەیوەندیدار و خستەڕووى چەند پێشنیازێک بۆ توێژەرانى داهاتوو.
وشه بنچینه‌ییه‌كان