جۆری توێژینه‌وه : ڕێگاكانی وانه‌وتنه‌وه
نوسه‌ران
1 بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنان و پەروەردەی گەرمیان، كەلار،هەرێمی كوردستان،عێراق
2 به‌شی جوگرافیا، كۆلێژی په‌روه‌رده، زانكۆی گه‌رمیان، كه‌لار، هه‌رێمی كوردستان، عێراق.
پوخته
ئامانجی توێژینەوەكە هەڵسەنگاندنی پەرتوكەكانی بابەتە كۆمەڵایەتیەكان بوو,بەپێی پێوەرەكانی كوالێتی گشتگیر لە ڕوانگەی مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەی پسپۆرەوە له قوتابخانه بنەڕەتیەكانی بازنەی سێیەم لە سنوری قه‌زای كه‌لار بۆ ساڵی خوێندنی(2024–2025)زاینی،نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه پێكهاتبوو لە(136) مامۆستای بابەتەكۆمەڵایەتیەكان لە هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ,لەگەڵ(5)سەرپەرشتیاری پسپۆر لە ڕەگەزی نێر كە به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی هەڵبژێردران، ڕێبازی به‌كارهێنراو له توێژینه‌وه‌كه‌دا ڕێبازی پەسنی بوو، بۆ به‌دیهێنانی ئامانجی توێژینه‌وه‌كه,توێژه‌ران فۆرمێكی ڕاپرسیان ئامادەكرد بەشێوەیەكی سەرەتای(106)بڕگەی لە خۆگرت، له پێناو ڕاستێتی ئامرازی توێژینه‌وه‌كه توێژه‌ران هه‌ستان به دابه‌شكردنی به‌سه‌ر(11)له شارەزایان،پاش وەرگرتنی بۆچونی شارەزایان,ئامرازەكە بە شێوەیەكی كۆتای دابەشبوو بەسەر حەوت بوار و (76)بڕگه‌ی له‌خۆگرت،دواتر توێژه‌ران هه‌ستان به دەرهێنانی جێگیری ئامرازی توێژینەوەكە به پشت بەستن بە ڕێگای دووبارە جێبەجێكردنەوە كە (0,88) بوو لەگەڵ ڕێگای ئەلفاكرونباخ كە(0،86)بوو.پاش به‌كارهێنانی ئامرازه ئامارییه پێویسته‌كان.توێژه‌ران گه‌یشتن به‌م ده‌رئه‌نجامانه:
أ.ئاستی بەردەستبوونی پێوەرەكانی كوالێتی گشتگیر بۆ پەرتووكەكانی بابەتە كۆمەڵایەتیەكان لە قوتابخانە بنەڕەتیەكانی بازنەی سێیەم لە ڕوانگەی مامۆستایان و سەرپەرشتیاری پەروەردەی پسپۆرەوە بە شێوەیەكی گشتی لە ئاستی ناوەنددا بوو بۆ هەر حەوت بوارەكە پێكەوە،ناوەندی شیاوی گشتی لای مامۆستایان(3،29)، لای سەرپەرشتیاران(3،13)بوو.
ب.ئاستی بەردەستبوونی پێوەرەكانی كوالێتی گشتگیر بۆ پەرتووكەكانی بابەتەكۆمەڵایەتیەكانی پۆلەكانی (حەوتەم و هەشتەم و نۆیەم)یی بنەڕەتی لە ڕوانگەی مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەی پسپۆرەوە پاش دەرهێنانی ناوەندی شیاوی گشتی بۆ هەر بوارێك بەم شێوەیە بوو:
1.پێشه‌كی په‌رتووك:مامۆستایان(3،10)ئاستی ناوەند،سەرپەرشتیاران(3،12) ئاستی ناوەند.
2.ناوه‌ڕۆكی په‌رتووك:مامۆستایان(3،18)ناوەند،سەرپەرشتیاران(3،29) ناوەند.
3. بواری هونه‌ری و زمانه‌وانی په‌رتووك:مامۆستایان(3،48) بەهێز،سەرپەرشتیاران(3،56) بەهێز.
4.ئامانجه‌كانی په‌رتووك:مامۆستایان(3،21) ناوەند،سەرپەرشتیاران(3) ناوەند.
5.ئامراز و هۆكاره‌كانی فێركردن(وێنه و نه‌خشه و هێڵكاری ناو په‌رتووكه‌كه): مامۆستایان(3،53)بەهێز،سەرپەرشتیاران(3،20)ناوەند.
6.هه‌ڵسه‌نگاندن(پرسیاره‌كانی كۆتای به‌شه‌كان):مامۆستایان(3،15)ناوەند،سەرپەرشتیاران(3،03)ناوەند.
7.چالاكییه‌كانی په‌رتووك(ڕاهێنان و پراكتیزه‌كردنه‌كان):مامۆستایان(3،42)بەهێز، سەرپەرشتیاران(2،71)ناوەند.
ج.جیاوازی بەڵگەداری ئاماری لای مامۆستایان بە پێی گۆڕاوی ڕەگەز نەبوو.
وشه بنچینه‌ییه‌كان