جۆری توێژینه‌وه‌ : هه‌ڵێنجراو له‌ نامه‌ی ماسته‌ر

نوسه‌ران

1 پەروەردەی بنەڕەتی. زانکۆی سلێمانی

2 زانکۆی سلێمانی

پوخته‌

ئامانجی ئەم توێژینەوەیە زانینی كاریگەری بەرنامەیەكی ڕاهێنانی یارییە جوڵەییەكان بۆ كەمكردنەوەی فرە جووڵەیی و كەمئاگایی و خۆكۆنتڕۆڵكردن لە قۆناغی باخچەی منداڵان، لەم توێژینەوەیەدا میتۆدی ئەزموونی بەكارهێنراوە پشت بەستراوە بە دیزاینی تاقیكاری پێش وەختە و دوایی بۆ دوو گروپ لە كۆمەڵگەی توێژینەوەكە پێكهاتووە لە سەرجەم منداڵانی تووشبووی شڵەژانی نەبوونی كۆنتڕۆڵیی و كەمی ئاگایی لە باخچە حكومییەكان و ناحوکمییەکانی ناو شاری سلێمانی كە تایبەتن بە منداڵانی ADHD. توێژینەوەکە چەند ئامانجێک لەخۆدەگرێت، لەوانە: یەکەم، ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی ڕاهێنانی یارییه‌ جوڵه‌ییه‌كان له‌سه‌ر فڕه‌جوڵه‌یی و كه‌می ئاگایی و خۆكۆنترۆڵكردن لای منداڵانی باخچه‌. دووەم، زانینی كاریگه‌ریی به‌رنامه‌کە له‌سه‌ر کەمکردنەوەی نیشانەکانی فڕه‌جوڵه‌یی و كه‌می ئاگایی و زیادکردنی ئاستی خۆكۆنترۆڵكردن لای منداڵانی باخچه‌کان لەشاری سلێمانی. سەبارەت بە نموونەی تویژینەوەکە، دوای گەڕان بەناو (٢٣) باخچەدا، توانرا (١٦) منداڵ وەربگیرێت کە پێکهات لە ( ١٢) کوڕ و (٤) کچ لە هەردوو پەروەردەی ڕۆژئاواو رۆژهەلات کە خاوەن ڕاپۆرتی پزیشکی بوون وەک نموونەی توێژینەوەکە دەستنیشان کران. ئەنجامی تویژینەوەکە دەرکەوت کە پێش ئەنجامدانی بەرنامەکە ئاستی کەم ئاگایی و فرەجوڵە لای منداڵان لە ئاستێکی بەرزدایە بەپێی هەریەک لە ڕاپۆرتی مامۆستایان و دایبابان، وە هەروەها ئاستێکی نزمیان هەیە لە خۆکۆنتڕۆڵکردن. وە پاش جێبەجیکردنی بەرنامەکە کە لە (٣٠) دانیشتن پێکهاتبوو وە لە ماوەی ١٠ هەفتە جێبەجێکرا، ئەنجامی تویژینەوەکە دەریخست کە بەپیی هەردوو ڕاپۆرتی مامۆستا و دایباب، بەرنامەی ڕاهێنانی یارییه‌ جوڵه‌ییه‌كان کاریگەریەکی ئەرێنی هەبوو لەسەر کەمکردنەوەی نیشانەکانی کەم ئاگایی و فرەجوڵەیی و هەروەها زیادکردنی ئاستی خۆکۆنتڕۆڵکردن لای مداڵانی باخچە لە شاری سلێمانی. لەژێر ڕۆشنایی ئەنجامی توێژینەوەکە کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پیشنیاز خرانە ڕوو.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان