جۆری توێژینه‌وه‌ : هه‌ڵێنجراو له‌ نامه‌ی ماسته‌ر

نوسه‌ران

زانكۆی سۆران

پوخته‌

ئەم توێژینەوەیە بەدواداچوون بۆ پەیوەندی نێوان هەردوو گۆراوی سەرکردایەتی كارگێڕی (القيادة الإدارية) و بیرکردنەوەی ستراتیژی (التفكير الاستراتيجي) لە نێوان بەڕێوەبەرانی و یاریدەدەرانی باخچەی منداڵانی حکومی و ناحکومی لە سلێمانی دەکات. توێژینەوەکەی ئێستا چەند ئامانجێک لەخۆ دەگرێت، وەک هەوڵدان بۆ زانینی ئاستی هەریەک لە گۆڕاوەکانی تویژینەوەکە لای نموونەی تویژینەوەکە. ئامانچی دووەمی توێژینەوەکە زانینی جیاوازی لە گۆراوەکان بەپێ ی جۆری باخچە (حکومی و ناحکومی). هەروەها ئامانجێکی دیکەی تویژینەوەکە زانینی پەیوەندی نێوان سەرکردایەتی كارگێڕی و بیرکردنەوەی ستراتیژیە لای بەڕێوەبەران و یاریدەدەرانی باخچەی منداڵان. نموونەی توێژینەوەکە پێک هات لە ١٣٢ بەڕیوەبەر و یاریدەدەری باخچە لە سەنتەری شاری سلێمانی کە بەسەر هەردوو پەروەردەی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتدا دابەشببوون. دوای ئەنجامدانی چەند تایبەتمەندیەکی سایکۆمیتری، توێژەر دوو پێوەرەری ئامادەکرد بەمەبەستی پێوانی گۆڕاوەکانی تویژینەوەکە. ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخست کە ئاستی هەریەک لە گۆڕاوی سەرکردایەتی و بیرکردنەوەی ستراتیجی بەرزە لای بەڕێوەبەران و یاریدەدەرانی باخچەی منداڵان. هەروەها جیاوازی ئاماریی هەبوو لە بیرکردنەوەی ستراتیجی لە نێوان نموونەی توێژینەوەکە بەپێ ی گۆڕاوی جۆری باخچە، وە لە بەرژەوەندی بەڕێوەبەران و یاریدەدەرانی باخچە ناحکومیەکان. بەڵام جیاوازی نەبوو لە سەرکردەی کارگێری بەپێی گۆڕاوی جۆری باخچە. هەروەها ئەنجامی توێژینەوەکە پەیوەندیەکی ڕاستەوانەی بەهێزی بە ئاستی ئاماژەی (٠.٠١) لە نێوان سەرکردەی کارگێڕی و بیرکردنەوەی ستراتیجی دۆزیەوە. لە ژێر ڕۆشنایی دەرەنجامی تویژینەوەک کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیار خرانەڕوو.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان