جۆری توێژینهوه : ههڵێنجراو له نامهی ماستهر
نوسهران
1 زانکۆی سۆران
2 بەشی ئینگلیزی، فاکەڵتی ئاداب، زانکۆی سۆران
پوخته
پوختە
ئەم توێژینەوەیە ڕێگای نیشاندانی کورد لەلایەن ناکوردەکان، بەتایبەتی تورکەکان، لە کۆمێنتەکانی تویتەر بە زمانی ئینگلیزی دەخاتە ڕوو، بە تایبەتی لە ڕوانگەی شیکردنەوەی گوتاریی ڕەخنەیی (CDA). هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی بزانێت چۆن پڕۆسەکانی "ئەویترکردن" (othering)،نامرۆڤکردن، و کینەی نەتەوەیی لە دیسکۆرسی دیجیتاڵیدا دروست دەکرێن و بڵاودەکرێنەوە. هەروەها، ئامانجی ئەوەیە ڕاددەی توندییەتی ئەو دیسکۆرسە هەڵبسەنگێنێت.
بۆ کۆکردنەوەی داتا، سامپڵینی "تۆپەڵەبەفر" (snowball) و سامپڵینی مەبەستدار (purposive sampling) بەکارهاتووە بۆ کۆکردنەوەی ٥٣٠ کۆمێنت لە وەڵامەکانی ١٢ پۆستی تویتەری پاڵپشتیکەری کورد کە لەلایەن کەسایەتییە گشتییەکانەوە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٥ نووسراوە. داتاکە بە هەردوو ڕێگای چۆنییەتی و چەندییەتی شیکردنەوە دەکرێت. بە بەکارهێنانی چوارچێوەی CDAی فێرکلاف، لە ڕوانگەی نێتنۆگرافییەوە، داتاکە بە شێوەیەکی چۆنییەتی شیکردنەوە دەکرێت بۆ وەڵامدانەوەی دوو پرسیاری یەکەمی توێژینەوەکە. لە هەمان کاتدا، شیکردنەوەیەکی چەندییەتی بەکارهاتووە بۆ دیاریکردنی پلەی توندی ڕق و کینە لەسەر بنەمای پێوەری پلەبەندیی ڕەهاڵەی قسەی ڕق (Bahador’s Hate Speech Intensity Scale).
ئه نجامه كان دەريانخست نزيكەی ٤٠٪ كۆمێنتەكان ئاستى بەرز تا زۆر بەرزى رقيان هەیە، له نێویاندا (demonization)، هاندان بۆ توندوتيژی، هەڕەشەی راستەوخۆی كوشتن. هەندێک لە تایبەتمەندییە باوەکانی دیسکۆرسەکە بریتین له ناونانی كورد وەک "تيرۆریست"، ڕەتکردنەوەی بوونى ناسنامه يان دەوڵەتی كوردى، و یەكسانكردنى ناساندنى كلتورى كوردى له گەڵ هەڕەشەی سياسى.
دەرەنجامی توێژینەوەکە ئەوە دەخاتەڕوو کە تویتەر پلاتفۆرمێکی گشتییە کە ڕێگە بە دەربڕینی لایەنگیری نەتەوەیی و ڕەچەڵەکی دەدات لە ڕێگەی ڕەفتاری زمانەوانییەوە کە لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژییە شاراوەکانی نەتەوەپەرستییەوە ڕێکخراون. بە تێهەڵکێشکردنی پێوەرێکی ژمارەیی قسەی ڕق لەناو چوارچێوەیەکی چەندێتییەوە، ئەم توێژینەوەیە یارمەتی خوێندنەوەی ڕەخنەیی دەدات لەڕێگەی جیاکاری دیجیتاڵی و ئەنجامێکی کرداری بەدیدەهێنێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دیسکۆرسی زیانبەخش و ڕێگرتن لە بەیەکدادانی نەتەوەیی.
وشه بنچینهییهكان