جۆری توێژینه‌وه‌ : هه‌ڵێنجراو له‌ نامه‌ی ماسته‌ر

نوسه‌ران

1 زمانی ئینگلیزی، فاکەڵتی ئاداب، زانکۆی سۆران، هەرێمی کوردستان-عیراق

2 ئارستە/ سیستەم/ زانکۆی سۆران/ فەکەڵتی ئاداب/ بەشی ئینگلیزی

پوخته‌

توێژینەوەکە لێکۆڵینەوە دەکات لەوەی کە چۆن مامۆستایان لە پۆلەکانی ئینگلیزی لە زانکۆی سۆران پشتگیری لە کارلێکی پۆل دەکەن، چۆن فێرخوازەکان دەرفەتەکانیان بۆ بەشداریکردن هەست پێدەکەن، و چۆن هۆکارەکانی پۆل و کولتووری کاریگەرییان لەسەر کارلێکردن و بەشدرای کردن هەیە. توێژینەوەکە لەسەر بنەمای تیۆری لێهاتوویی کارلێکی پۆل (CIC) دامەزراوە، کە گرنگی پرسیارکردن، فیدباک و بەکارهێنانی زمان لە پێشخستنی کارلێکی ماناداردا دەردەخات. داتاکان لە ڕێگەی پرسیارنامەی خوێندکاران و چاودێریکردنی پۆلەوە کۆکرانەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە شێوازەکانی کارلێککردن لە پۆل . شەست و چوار خوێندکار پرسیارنامەکەیان پڕکردەوە، و نۆ پۆلی ئینگلیزی چاودێری کران. چاودێریکردنەکە لەسەر بەشداریکردنی خوێندکاران، پرسیارکردن، فیدباک و بەکارهێنانی زمانی مامۆستا بوو. پرسیارنامەکە لێکۆڵینەوەی لە بۆچوونی خوێندکاران کرد سەبارەت بە بەشداریکردنیان، پشتگیری مامۆستایان، و ڕۆڵی داینامیکی پۆل لە کارلێککردندا. ئەنجامەکان دەریدەخەن کە مامۆستایان زمانێکی ڕوون و تێگەیشتوویان بەکارهێناوە و فیدباکێکی بەردەوامیان پێشکەش کردووە بۆ پشتگیریکردنی خوێندکاران. پرسیارکردن بە شێوەیەکی کاریگەر بەکارهات بۆ پشکنینی تێگەیشتن و هاندانی بەشداریکردنی خوێندکاران. زۆرێک لە خوێندکاران ڕایانگەیاند کە کارلێکی پۆلەکان یارمەتیدەر بووە بۆ باشترکردنی متمانەیان لە قسەکردن و کەشێکی فێربوونی ئەرێنی دروستکردووە. زۆربەی کارلێکەکان لەلایەن مامۆستایانەوە سەرپەرشتی دەکرا، بەڵام خوێندکاران چالاکانە بەشداربوون لە پۆلدا. هەروەها بەها کولتوورییەکان، وەک نیشاندانی ڕێز لە ڕێگەی بێدەنگییەوە، کاریگەرییان لەسەر چۆنیەتی بەشداریکردنی خوێندکاران لە گفتوگۆکانی پۆلدا هەیە.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان