جۆری توێژینهوه : كوردی
نوسهران
زانکۆی سەڵاحەددین
پوخته
مرۆڤ هەر بە سروشتى خۆى بوونەوەرێكى كۆمەڵايەتييە و ئەستەمە بتوانێت بە تەنيا و جيا لەوى تر يان لەوانى تر بژێت، چونكە مرۆڤ هەر لە يەكەم رۆژى پەيدابوونييەوە لەسەر زەوى و (تەنانەت لە بەهەشتيش وەكو روانگە ئاينييەكە باسيدەكات) هەوڵيداوە پەيوەندى كۆمەڵايەتى دروستبكات. ئاشكراشە كە بچووكترين يەكەى كۆمەڵايەتى لە دوو تاك پێكدێت نەك يەك، ئەو دوو تاكەش دەبێت لە هەردوو رەگەزە جياوازەكە بن تاكو كۆمەڵى مرۆڤايەتى دروستبێت و بەردەوامبێت. لێرەوەيە ئيتر پەيوەندييە كۆمەڵايەتييەكان بە شێوەيەكى سروشتى و خۆڕسكانە لە ئەزەلەوە سەرهەڵدەدەن و لە ميانەى جۆرەها كارلێكى نێوان كەسەكاندا شێوەى خۆى وەردەگرێت. لەم روانگەيەوە ئێمە هەوڵمانداوە بزانين تا چەند مارف خەزنەدار لە چيرۆكەكانيدا توانيويەتى ئەو پەيوەندييە كۆمەڵايەتييانە ململانێكيانيان و ئاكامەكانيان لە چيرۆكەكانيدا بەرجەستەبكات؟ بۆ وەڵامى ئەم پرسيارە و گەيشتن بە ئەنجامى پێويست، رێبازى رەخنەى كۆمەڵايەتيمان پەيڕەكردووە. توێژينەوەكەشمان بەسەر دوو بەشدا دابەشكردووە. لە بەشى يەكەمدا، لە دوو تەوەردا هەلوەستەمان لە سەر پێناسەى پەيوەندى كۆمەڵايەتى و سەرهەڵدانى ئەو پەيوەندييانە كردووەتەوە. لە بەشى دووەميشدا، هەوڵمانداوە وێنە و جۆرى ئەو پەيوەندييە كۆمەڵايەتييانە لە چيرۆكەكانى مارف خەزنەداردا دەستنيشانبكەين و شييانبكەينەوە، كە خۆيان لە (خێزان، خزمايەتى، هاوڕێيەتى، خۆشەويستى)دا دەبيننەوە. لە كۆتاييشدا گرنگترين ئەو ئەنجامانەمان خستووەتەڕوو كە توێژينەوەكە پێيگەيشتووە. دواتر ليستى سەرچاوەكان و پوختەى توێژينەوەكە بە هەردوو زمانى عەرەبى و ئينگليزى خراونەتەڕوو.
كليلە وشە: پەيوەندى كۆمەڵايەتى، مارف خەزنەدار، خزمايەتى، هاوڕێيەتى، خۆشەويستى
وشه بنچینهییهكان