جۆری توێژینهوه : ههڵێنجراو لهتێزی دكتۆرا
نوسهران
1 مێژوو، زانستە مرۆڤایەتییەکان، کۆلێجی پەروەردە، زانکۆی گەرمیان، هەرێمی کوردستان - عێڕاق
2 بەشی مێژوو- کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان- زانکۆی سلێمانی
پوخته
لە سەردەمی پەهلەویی دووەم بە تایبەت لە ماوەی ساڵانی (١٩٦٣- ١٩٧٩)، ئێران پێشکەوتنی بەرچاوی لە بوارەکانی پەروەردە، ڕۆشنبیریی و چاپەمەنیدا بە خۆوە بینی، پیاوانی حکومەت و پلەدارەکان لە پێناو مۆدێرنکردنی کۆمەڵگا دا چاکسازییان لە سیستمی پەروەردە دا کرد، پەرە درا بە بواری پەروەردە و فێرکردن بە تایبەت لەسەر ئاستی سەرەتایی و ناوەندیی هەلی زیاتر بۆ دەست ڕاگەیشتن بە خوێندن ڕەخسا، پرۆگرامی خوێندن هاوشێوەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە تایبەت لە شارە گەورەکاندا پەرەی سەند، لەم ڕووەوە دامەزراندنی خوێندنگای نوێ و پەرەپێدانی زانکۆکان لە هەوڵەکانی حکومەت بوو، کە هاوکات بەشداربوون لە پرۆسەی بە پیشەسازیی کردنی وڵات، هەروەها حکومەت پشتیوانی هونەر و کولتووری کرد و هەوڵی بەهێزکردنی هەستی ناسیۆنالیزمی دا بە سازدانی ئاهەنگی نەتەوەیی و کولتووریی، سینەما، شانۆ و مۆسیقا بە شێوەیەکی بەرفراوانتر گەشەیان کرد و هونەرمەندانی ناسراو بە ئاشکرا بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکرد، لەگەڵ هەموو ئەمانە دا چاپەمەنیش گۆڕانکاری بنەڕەتی بەخۆیەوە بینی، بڵاوکراوە و ڕۆژنامەی جۆراوجۆر دامەزران و حکومەت یاسای توندی بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێنماییکردنیان سەپاند، هەرچەندە ڕۆژنامەگەری خەریکی شیکردنەوەی پرسە کۆمەڵایەتیی و سیاسییەکان بوو، بەڵام سانسۆر و ڕێگریکردن لە ڕەخنەی جددی بوو بە تایبەتمەندییەکی بەرچاوی ئەم قۆناغە، بە گشتیی هەرچەندە پێشکەوتن لە بواری پەروەردە و کولتوور دا هەبوو، بەڵام سنووردارکردنی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی کاریگەریی لە سەر ئازادییەکانی تاک هەبوو. دواجار ئامانجی توێژەر خستنەڕووی ڕۆڵی دەزگا کولتوورییەکانی حکومەتی پەهلەویی دووەمە لە بواری پەروەردە، ڕۆشنبیرریی و ڕاگەیاند بە پشت بەست بە ڕێبازی وەسفی شیکاری.
وشه بنچینهییهكان