جۆری توێژینه‌وه : هه‌ڵێنجراو له نامه‌ی ماسته‌ر
نوسه‌ران
1 به‌شی مێژوو.كۆلێژی زانسته‌مرۆڤایه‌تییه‌كان.زانكۆی سلێمانی.هه‌رێمی كوردستان-عێراق
2 بەشی مێژوو، کۆلێجی پەروەردەی زانستەمرۆڤایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی
پوخته
بەڵگەنامه مێژووییەكان ئەو ڕاستییەیان سەلماندووە كە زۆر جار تاكەكەس لە نێو كۆمەڵگەدا دەبێتە كارێزماو لە ڕێگەی بەهێزی كەسێتییەكەیی و كار‌و كردەوەكانییەوە كاریگەری فرە ڕەهەندو جیاواز لەسەر لایەنی ئابوری سیاسی كۆمەڵایەتی دروست دەكەن و دەبنە جێگەی شانازی بۆ گەل و نه‌ته‌وه‌كه‌یان.
سادق شەرەفكەندی یەكێكە لەو كەسایەتیانەی كە جگە لە خەبات و تێكۆشانی چەند ساڵەی وەك پێشمەرگەو دیپلۆمات و سیاسیەكی هەڵكەوتوو، لە هەمانكاتدا وەك كەسێكی بەتوانا ڕۆڵ و كاریگەری لەسەر بواری ڕۆژنامەگەری حیزبی دیموكراتی كوردستان هەبووە، لەو چوارچێوەیەشدا توانیوێتی تاڕادەكی زۆر ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبەكە بەرەو پێشەوە بەرێت، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تیشك ده‌خاته سه‌ر لایه‌نه شاراوه‌كانی هه‌وڵه‌كانی سادق شه‌ره‌فكه‌ندی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی به‌شی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندنی حیزبی دیموكراتی كوردستان كه بۆماوه‌ی شه‌ش ساڵ به‌رپرسی ئه‌و به‌شه بووه، له ساڵی 1362هـ/1983ز، تاوه‌كو ساڵی 1368هـ/1989ز، له‌و بواره‌دا چه‌ندین وتار و بابه‌تی هه‌بووه چی له ڕۆژنامه‌ی كوردستان چی له رادیۆی ده‌نگی كوردستان.
سادق شه‌ره‌فكه‌ندی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی هه‌ژاری نیشتیمان په‌روه‌ر له گوندی ته‌ره‌غه‌ی ناوچه‌ی بۆكان له‌دایك بووه، باوكی ناوی (مه‌لا محمدی بۆره)، برا بچوكی عه‌بدولڕه‌حمان شه‌ره‌فكه‌ندی (مامۆستا هه‌ژاری) شاعیره، سه‌ره‌تای كاری سیاسی و په‌یوه‌ندی سادق شه‌ره‌فكه‌ندی به حیزبی دیموكراتی كوردستانه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1352هـ/1973ز، كه ئه‌وكات له پاریس بووه به‌مه‌به‌ستی خوێندنی دكتۆراكه‌ی، له‌وێ چاوی به عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو كه‌وتووه و بووه به ئه‌ندامی حیزبی دیموكراتی كوردستان. بۆ نوسینی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پشتمان به‌میتۆدی لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژووی به‌ستووه و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا هه‌وڵمانداوه شیكاری بۆ هه‌ندێك له بابه‌ته‌كان بكه‌ین.
وشه بنچینه‌ییه‌كان