جۆری توێژینهوه : توێژینهوهی بنهڕهتی
نوسهر
بەشى زمانى ئینگلیزى، کۆلێژ زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان ، زانکۆ گەرمیان ، هەرێمی کوردستان – عێراق
پوخته
مەزار و شوێنەوارە پیرۆزەکانی کاکەیی لە باشووری کوردستان مێژوویەکی دێرینی هەیە ئەو شوێنەواران کە تا ڕادەیەک خاوەندارێتیان بەناڕونی ماوەتەوە ،بەڵام تا ئێستا هێچ توێژەرەیک هەوڵی ساغکردنەوەی ئەو شوێنەوارانەی نەداوە ئێستا بەشێکی لە لێواری لەناوچووندان هەندێکی تریان ، لە لایەن گروپەو مەزهەبەکانی ترەوە بە بی هیج بەڵگەیەکی سەڵمێنەر خاوەنداریتی دەکەن، شوێنەواری و مەزارگەکانی کاکەییی لە کەلتوری ئاینی یارسانەکان جێگایەکی پیرۆزییان هەیە. ئامانج لەم توێژینەوەیە پێداچوونەوەیەکی مێژووییە لە سەردەمی دروستبوونی ئەو مەزارگەو شوێنەوارە پیرۆزانەی کاکەییەکان. بؤ ئەمەمەبەستە توێژینەوەکە لە سێ بەش پێکهاتوە لە بەشی یەکەمدا باس لە بنەماڵە سەرەتاییەکانی کاکەییەکان کراوە کە لەباشوری کوردستان ڕۆڵیان هەبوو، لە بڵاوکردنەوەی ئاینی یارسانیدا بەتایبەت بنەماڵەی شا ئیبراهیم لەگەڵ ئەوەشدا باسی پلەبەندی کۆمەڵگەی کاکەییەکان خراوەتەڕوو. لە بەشی دووەمدا باس لەشوێنەواری مەزارگە پیرۆزەکانی کاکەییە دەکەین لە باشووری کوردستان لە رووی مێژووی و جوگرافییەوە وەک مەزارگەی باوەمحمود لە خانەقین، باوە گەزی لە مەندەلی، باوەشاسوار لە کفری ،باوەنوور لە ناحیەی باوە نوور چەندین مەزارگەی تری لە ناوچەکانی هەورامان و شارەزوور و پیرەمەگروون و کەرکوک.لە بەشی سێیەمدا هۆکارەکانى گەشەنەکردنى گەشتیارى ئاینى بۆ سەر مەزارگەو شوینەوارە پیرۆزەکانى یارسان . لەم توێژینەوەیەدا بەسود وەرگرتن لەسەرچاوە سەرەتایەکانی ئاینی یارسانی و کتێبی پیرۆزی(سەرئەنجام)ی کاکەییەکان شیکاری مێژوویی بۆ سەلماندن و ساغکردنەوەی ئەو شوێنەوار و مەزارگانەی کاکەییەکان ئەنجامدەدرێت .
وشه بنچینهییهكان