جۆری توێژینهوه : توێژینهوهی بنهڕهتی
نوسهران
بەشى شوێنەوار، زانکۆى سلێمانى، کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەکان
پوخته
گوندى سەید خەلیل یەکێکە لە ناوچە شوێنەوارییە گرنگەکانی سەر بە قەزاى کەلار، دەکەوێتە دوورى (٧کم ) لە باکوورى قەزاکە. ئەم گوندە نزیکەى ٢٤ گۆڕی گومەزداری تێدایە، کە شێوازى بیناسازیەکانیان جیاوازە. هەندێکیان شێوازى بیناسازی چوارگۆشەییە و هەندێکتریان شێوەیان بازنەییە سەقفەکەى بەگومەزى قوچەکی داپۆشراوە، جۆرى سێیەمیان سەردا نەپۆشراوە. بەشى ناوەوە و دەرەوەی گومەزەکان بە تاق و کەوان و بە نەخشى ئەندازەیى ڕازێنراونەتەوە. ئەم یەکە بیناسازیانە تایبەتن بە گۆڕى بەگزادە وسەرۆکى هۆزى جاف و پیاوچاکانى سەید و شێخى ناوچەکە، و مێژووى دروستکردنیان بە بۆچوونى ئێمە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایى سەدەى هەژدە و سەرەتاى سەدەى نۆدە.
ئەم توێژینەوەیە هەستاوە بە دەرخستنى شێوازى نەخشەسازی جۆرى گۆمەز و یەکە بیناسازیەکانى دیارىکردووە و جۆرى ئەو کەرەستانەى بەکارهاتوو لە بیناکردنیان. بە گرنگ زانرا کە لەم توێژینەوەیەدا چەند نموونەیەکى جیاوازی بیناسازى گومەزەکان بخرێتە ڕوو، ئەمەش بۆ ناساندنی شێوازى جۆرى بیناسازیەکە کە تایبەتە بەناوچەکى گەرمیان و جۆرى گۆڕەکان کە نووسینى لە سەر هەلکۆڵدراوە وە تەرزى گۆڕەکانى ناوچەى گەرمیان و گوندى سەید خەلیل جیاوازە لە ڕووى شێوازى هەڵبەستن و دروستکردنى لە چاو ناوچەکانى ترى کوردستان، وهەروەها هەندێک لەم گومەزانە نەخشى مرۆ{ و گیانەوەر لە سەر دیوارەکانى نەخشێنراوە .
وشه بنچینهییهكان