Document Type : Orginal Articles
Author
Department of Archaeology, College of Arts, Salahaddin University, Kurdistan Region-Iraq
Abstract
Redesigning and reusing cultural buildings has become an important strategy in the sustainable preservation of traditional buildings, which aims to strike a balance between modernizing buildings to meet contemporary needs while preserving and respecting historical and cultural values. This paper investigates strategic approaches to reuse and redesign cultural buildings, ensuring their survival and sustainability while preserving their historical and cultural significance. By combining different approaches to conservation, reuse and adaptation it not only reduces environmental impacts by reducing construction waste and conserves resources, but also revitalizes communities by giving new life to historic structures. Based on the sense of importance of monuments and culture as a national identity, especially cultural houses, the study focuses on reuse and adaptation strategies as a way to continue using cultural houses.
Keywords
Article Title [کوردی]
ڕێبازە ستراتیژییەکان بۆ بەکارهینانەوە و دووبارە داڕشتنەوەی بینا کەلەپوورییەکان (بە پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان کۆن و نوێ)
Author [کوردی]
- محمد حەمەغەریب محمد
بەشی شوێنەوار، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەدین، هەرێمی کوردستان-عێراق
Abstract [کوردی]
دووبارە داڕشتنەوە و بەکارهێنانەوەی بینا کەلەپوورەییەکان بووەتە ستراتیژییەتێکی گرنگ لە پاراستنی بەردەوامی بینا نەریتییەکان، کە ئامانج لێی بریتییە لە ڕاگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بە مۆدێرنیزەکردنی بیناکان لە پێناو دابینکردنی پێداویستییە سەردەمییەکان بە پارێزگاریکردن و ڕێزگرتن لە بەها مێژوویی و کەلەپوورییەکان. ئەم توێژینەوەیە لێکۆڵینەوە لە ڕێبازە ستراتیژییەکان دەکات بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە و دیزاینکردنەوەی بینا کەلەپوورییەکان، دڵنیابوون لە مانەوە و بەردەوام بوونیان لە کاتێکدا پارێزگاری لە گرنگییە مێژوویی و کەلەپوورییەکانی دەکات. بە تێکەڵکردنی ڕێبازە جیاوازەکانی پاراستن، دووبارە بەکارهێنانەوە و خۆگونجاندن نەک تەنها کاریگەرییە ژینگەییەکان کەم دەکاتەوە بە کەمکردنەوەی پاشماوەکانی بیناسازی و پاراستنی سەرچاوەکان، بەڵکو کۆمەڵگەکانیش زیندوو دەکاتەوە بە پێدانی ژیانێکی نوێ بۆ پێکهاتە مێژووییەکان. لەسەر بنەمای هەستکردن بە گرنگی شوێنەوار و کەلەپوور وەک ناسنامەیەکی نەتەوەیی، بە تایبەتی خانووە کەلەپوورییەکان، توێژینەوەکە تیشک دەخاتە سەر ستراتیژییەتی دووبارە بەکارهێنانەوە و گونجاندن وەک ڕێبازێک بۆ بەردەوامبوون لە بەکارهێنانی خانووە کەلەپوورییەکان و جەخت دەکاتەوە لەسەر شیکردنەوەی کاریگەری پاراستنی خانووە کەلەپووریەکان و ئاماژەدان بە پێوەرەکانی بەکارهێنانەوە و دووبارە داڕشتنەوەی سەرکەوتوانەی بینا کەلەپوورییەکان.
Keywords [کوردی]
- بەکارهێنانەوە و گونجاندن
- داڕشتنەوە
- بینای کەلەپووری
- بەردەوامی
- پاراستن