جۆری توێژینه‌وه‌ : توێژینه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی

نوسه‌ران

1 بەشی گەشتوگوزار/ کۆلێژی گۆیژەی زانکۆیی

2 بەشی جوگرافیا/ کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان/ زانکۆی سلێمانی/ هەرێمی کوردستان-عێراق

پوخته‌

ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی توانستەکانی بەبازاڕکردنی (گەشتوگوزاری شوێنەواریی و مێژوویی و کەلەپووریی) لە ئیدارەی گەرمیان ئامانج لێی دەرخستنی توانستە گەشتوگوزارییە شوێنەواری و میژووی و کەلەپورییەکان و چۆنیەتی بەبازاڕکردن لە  ناوچەکە، كە یەكێكە لە بنەما گرنگەكانی بەبازاڕکردنی گەشتوگوزار دەتوانرێت بە درێژایی ساڵ سوودی لێوەربگیرێت، كێشەی تویژینەوەكە خۆی لە وەدا دەبینێتەوە لەگەڵ بوونی ئەم توانستانە نەتوانراوە سوودی لێوەربگیرێت و ببێتە هۆكارێك بۆ ڕاكێشانی گەشتیاران و بوژاندنەوەی ئابووری ئیدارەی گەرمیان، لەبەر كەمی خزمەتگوزاری و دواكەوتووی ژێرخانی و سەرخانی ئابووری شوێنەواری گەشتیاریی. بۆ گەیشتن بە ئامانجی توێژینەوەكە هەردوو میتۆدی (وەسفی و ئوسوڵی)مان بەكارهێناوە، لە كۆتاییدا توێژینەوەكە گەشتووە بە كۆمەڵێك دەر ئەنجام لەوانە ئیدارەی گەرمیان چەندین پاشماوەی شوێنەواری مێژوویی و کلتوری و ئاسەواریی کۆن لەخۆدەگرێت کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوری و فارسی کاشی و ئەکەدی و سۆمەری و گۆتی، تایبەتمەندن بە دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکان کە گەشتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ لای خۆیان ڕادەکێشن و بۆیە پێشنیار دەكەین كە گرنگی بە گەشتوگوزار بەگشتی و گەشتوگوزاری شوێنەواریی و مێژوویی کەلەپوریی بەتایبەتی بدرێت، چونکە ناوچەکە دەوڵەمەندە بە چەندین شوێنی شوێنەواری دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە چالاکی گەشتیاریی بەبازاڕکردنی بۆ بکرێت و لەرووی ئابورییەوە سوودیی زۆر دەبێت بۆ دانیشتوانی ئیدارەی گەرمیان.

وشه‌ بنچینه‌ییه‌كان