جۆری توێژینهوه : توێژینهوهی بنهڕهتی
نوسهران
1 بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، زانکۆی سلێمانی، هەرێمی کوردستان- عێراق
2 کۆلێجی ڤیترنەری، زانکۆی سلێمان، هەرێمی کوردستان- عێراق
پوخته
ناوچەی هەورامان کە تایبەتمەندییەکی جوگرافی خۆی هەیە و شێوەیەکی سێگۆشەیییە کەوتۆتە باکوری خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان و باشوری خۆرهەڵاتی وڵاتی ئێرانەوە، خاوەنی مێژوو کەلتور تایبەت بەخۆیەتی و سەرەتاکانی ژیان و شارستاییەت لەم ناوچەیەدا دەگەڕێتەوە بۆ چاخە دێرینەکان و بەدرێژایی مێژوو ژیان لەم ناوچەدا بەردەوام بووە. بەڵگەش بۆ ئەمە هەبوونی چەندین پاشماوەی شوێنەوارییە، کە ئەم شوێنەوارانە لەڕووی مێژووییەوە بۆ سەردەمە جیاوازەکان دەگەڕێتەوە بەتایبەتی سەردەمی چاخی بەردینی نوێ سەردەمەکانی دواتر، کە خۆی دەبینێتەوە لە ئەشکەوت، کۆشک، خەزێنەی تاشرا، ڕێگەو بان، قەڵا، شورا، پاشماوەی خانوو، دیوار، منارەی مزگەوت و مەزار ...هتد، ئەم شوێنەوارانە گرنگی و ئاوەدانی و تێکەڵی ئاینی و پێکەوەیی ناوچەکە دەردەخات لە ڕابردودا و سەلمێنەری گونجاوی ڕەگەزە سروشتی و مرۆییەکان و شێوازی ژیانکردنی دانیشتووانی هەورامان دەخاتە ڕوو هەروەک بە سەروەتێکی نیشتیمانی دادەنرێت و ناسنامەیی نەتەوەییە. گرنگی پێدان و پاراستنیان ڕۆڵێکی بەرچاو دەبینێت لە ناوچەکەدا لە ڕووی کەرتی گەشتوگوزارییەوە بەوپێیەی ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕوو دەکەنە ناوچەی هەورامان، دەکرێت لە ڕووی پەرەپێدان و ڕاکێشانی گەشتیاریی ئاینی و ڕۆشنبرییەوە سودێکی زیاتر بە کەرتی گەشتیاری ناوچەی هەورامان بگەیەنێت و هۆکارێک بێت، بۆ سەرنج ڕاکێشانی ئەو گەشتیارانەی ساڵانە ڕوو دەکەنە ناوچەکە. ئەم توێژینەوە تیشک دەخاتە سەر ئەوشوێنەوارانەی کەوتوونەتە ناوچەی هەورامان و ڕۆڵیان لە برەودان بە کەرتی گەشتیاری لە هەوراماندا.
وشه بنچینهییهكان